ئۆپێك ڕۆیشتنی نەوتی هەرێمی كوردستان وەك بەشێك لە پشكی عێراق هەژمار دەكات، لە هەمان كاتدا بەپێی یاسا و بڕیاری دادگا، هەناردەی نەوت راگیراوە، شارەزایەكی بواری نەوتیش دەڵێت، ئۆپیك هەناردەی نەوتی كوردستانی لەسەر عێراق هەژمار كردووە.
ئەمڕۆ سێشەم نۆی ئەیلوول، رێبوار ئەحمەد شارەزای بواری نەوت، راگەیاند، جێگەی سەرسوڕمان و پرسیارە، لە كاتێكدا هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان بەپێی بڕیاری دادگای ناوبژیوانی پاریس ڕاگیراوە و حكوومەتی توركیا بەفەرمی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستانی ڕاگرتووە، كەچی ئۆپێك دەڵێت، هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان لەسەر پشكی عێراق حیساب دەكرێت.
رەسووڵ مستەفا شارەزایەكی تری بواری نەوت، دەڵێت، هەناردەی نەوتی كوردستان دەست پێ بكاتەوە، دەبێت پشكی عێراق لە ئۆپیك كەم بكرێتەوە.
ئاماژە بەوەش دەكات، رێژەی هەناردەی نەوت بۆ ئەندامانی ئۆپێك دیاری كراوە، بەڵام تا ئێستە بابەتی نەوتی كوردستان وەك وڵاتێك یان پشكی عێراق كێشەیە لەناو ئۆپێك، بۆیە ئەگەر عێراق بیەوێت بڕی هەناردەی نەوتی كەم نەكرێتەوە، دوای هەناردەی نەوتی كوردستان، دەبێت حیسابی وڵات یان ئابوورییەكی سەربەخۆی بۆ بكات و لە ئۆپێك پاڵپشتی بكات.
وەڵام بدەوه