ئەمڕۆ سێشەممە 9/9، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی ژووری بازرگانیی ئەمەریکا بە سەرۆکایەتیی ستیڤ لوتس، جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانیی ئەمەریکا کرد، کە لە ژمارەیەکی زۆری کۆمپانیا ئەمەریکییەکان پێکهاتبوو.
لە کۆبوونەوەدا کە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت و وێندی گرین، کونسوڵی گشتیی ئەمەریکا ئامادەی بوون، سەرۆکی حکومەت وێڕای بەخێرهێنانی شاندەکە، سوپاس و پێزانینی هەرێمی کوردستانیشی بۆ هاریکاری و پشتیوانیی ئەمەریکا دەربڕی. پاشان تیشکی خستە سەر چاکسازییەکانی حکومەت لە بواری هەمەجۆرکردنی ئابووری، بە تایبەتی لە کەرتەکانی وزە و کشتوکاڵ و سیستەمی بانکی و دیجیتەڵکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکان، لەمبارەیەوە ئاماژەی بە سەرکەوتنی هەردوو پڕۆژەی (هەژماری من) و (ڕووناکی) کرد
سەرۆکی حکومەت هەروەها ئامادەیی هەرێمی کوردستانیشی بۆ پێشکەشکردنی هەموو ئاسانکارییەک بۆ وەبەرهێنەرانی ناوخۆ و دەرەوە دووپات کردەوە.
جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانیی ئەمەریکا، بە ناوی شاندەکەوە، سوپاسی پێشوازیی گەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد و خواستی شاندەکەی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندیی بازرگانیی لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا دەربڕی.
لە کۆتاییدا ، سەرۆک و جێگری سەرۆکی حکومەت، وەڵامیی پرسیار و سەرنج و تێبینییەکانی ئامادەبووانیان دایەوە.
KurdistanPress
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
ئایا واشنتن بە تەواوەتی دەستبەرداری بەغدا دەبێت؟
1 رۆژ پێش ئێستا
ڕێگەی سەرەکی دادەخرێت
1 رۆژ پێش ئێستا
دەیان مووشەک و درۆن بنکە سەربازییەکانی کردە ئامانج
1 رۆژ پێش ئێستا
کۆبوونەوەی شاندی هەرێمی کوردستان و لە بەغدا کۆتایی هات.
1 رۆژ پێش ئێستا
دابەشکردنی بەنزینی ئێواران لە هەولێر ڕادەگیرێت
1 رۆژ پێش ئێستا
ئەوانەش ببینە
NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان
هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە
دۆخی تاریک
ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا

وەڵام بدەوه