Kurdistan Press - شاندێکی باڵای وڵاتێکی عەرەبی گەیشتە هەولێری پایتەخت شاندێکی باڵای وڵاتێکی عەرەبی گەیشتە هەولێری پایتەخت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

شاندێکی باڵای وڵاتێکی عەرەبی گەیشتە هەولێری پایتەخت

ئەمڕۆ چوارشەممە 2025.9.10، سەفین دزەیی، بەرپرسى فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوەى حکومەتى هەرێم و ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و عەبدوڵلا مەتەڕ ئەلمەزروعی، باڵیۆزی دەوڵەتی ئیمارات لە عێراق و شەیخە بەشیر فەرحان، هەڵسورێنەری کونسوڵخانەی گشتیی ئیمارات لە هەولێر، لە فڕۆکە خانەى نێودەوڵەتى هەولێر، پێشوازیان لە شاندێکی باڵای دەوڵەتی ئیمارات بە سەرۆکایەتیی سەعید موبارەک هاجری، وەزیری دەوڵەت و نێردەی وەزیری دەرەوەی ئیمارات بۆ کاروباری تایبەت بە هەرێمی کوردستان کرد.

سەردانى شاندەکەی دەوڵەتی ئیمارات لە چوارچێوەی هەوڵەکانی هەرێمی کوردستان و دەوڵەتی ئیماراتە بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییە سیاسی و بازرگانییەکانیان و بڕیاریشە شاندەکە ژمارەیەک دیدار و کۆبوونەوەی گرنگ، لەگەڵ بەرپرسانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەنجام بدات.

جێگەى باسە، ئیمارات یەکێکە لە گەورەترین هاوبەشە بازرگانییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەو وڵاتە لە ساڵی 2006ەوە وەبەرهێنان و کارە بازرگانییەکانی لە هەرێمی کوردستاندا پەرەپێداوە، بەتایبەت لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان کار بۆ بەهێزکردنی ئەم پەیوەندییە ئابوورییە زیاتر کراوە و زیاتر لە 203 کۆمپانیای ئیماراتی لە هەرێمی کوردستان کاردەکەن، کە 15یان کۆمپانیای گەورەن و بە فراوانی کاری بازرگانی دەکەن.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا