دوای 11ساڵ، پارتی کێشەی شایستەی جوتیاران شنگال و دەوروبەری چارەسەرکرد
بەداخەوە بۆ هۆی هەڵەی یەکێک لەدەزگا ئەمنی یەکان شایستەی جوتیارانی شنگال و ئەو ناوچانەی لەمانگی ٦ ی ٢٠١٤ نەکەوتبوە ژێر دەستی داعش تا ئێستا سەرف نەکراوە ،
ئەمڕۆ سەرپەرشتی کۆبونەوەیەکمان کرد بەئامادەبونی سەرۆکی دیوانی چاودێری دارایی و وەزارەتی کشتوکاڵ و ئەمینداریەتی ئەنجومەنی وزیران و دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی و چەند پەرلەمانتارێک کۆاتاییمان بەو کێشە هێناو دەست نیشانی گرفتەکە کراو لەهەمان کاتدا چارەسەری بۆ دۆزرایەوە ، بەووەش جوتیارانی ئەو ناوچەیە شایستەی دارایی خۆیان وەردەگرن ، هاوشێوەی جوتیارانی هەریم چۆن توانیمان شایستەی سالەکانی ١٤ و ١٥ و ١٦ یان بۆ وەرگرین ئەمرۆ ئەم کێشەیەش کۆتایی هات .
د.شاخەوان عەبدڵا
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق
وەڵام بدەوه