سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند شۆڕشی ئەیلوول، شۆڕشێکی سەرتاسەریی خهڵكی كوردستان بوو به ههموو نهتهوه و ئایین وپێکهاتە جیاوازهكانەوە، لەپێناو بەرگریکردن لە مافە نەتەوەیی و نیشتمانییەکانی گەلی کوردستان و وەستانەوە دژی ستەم و داگیرکاری.
ڕۆژی پێنجشەممە 11ـی ئەیلوولی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی یادی 64 ساڵەی هەڵگیرسانی شۆڕشی ئەیلوول پەیامێکی بڵاو کردەوە کە تێیدا هاتووە: "ئەمڕۆ بە ڕێز و شکۆوە، یادی شۆڕشی مهزنى ئهیلوول بە ڕێبەرایەتیی ڕابەری نیشتمانیمان جەنابی بارزانیی نەمر دەکەینەوە، كە شۆڕشێکی سەرتاسەریی خهڵكی كوردستان بوو به ههموو نهتهوه و ئایین وپێکهاتە جیاوازهكانەوە، لەپێناو بەرگریکردن لە مافە نەتەوەیی و نیشتمانییەکانی گەلی کوردستان و وەستانەوە دژی ستەم و داگیرکاری".
لە پەیامەکەی سەرۆکی حکوومەتدا ئاماژە بەوەش کراوە: "بەهۆی خۆڕاگری و ئیرادەی بەهێزی خەڵکی کوردستان و یەکگرتوویی گەلی کوردستان لە شۆڕشی ئەیلوولدا، چەندین دەسکەوتی گرنگ بەدی هاتن کە گرنگترینیان ڕێککەوتننامەی یازدەی ئاداری 1970 و ناچارکرنی ڕژێمی عێراق بوو کە دان بە مافەکانی گەلی کوردستاندا بنێت".
دەقی پهیامی سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستان لە ساڵیادی ههڵگیرسانى شۆڕشی مهزنی ئهیلوول
ئەمڕۆ بە ڕێز و شکۆوە، یادی شۆڕشی مهزنى ئهیلوول بە ڕێبەرایەتیی ڕابەری نیشتمانیمان جەنابی بارزانیی نەمر دەکەینەوە، كە شۆڕشێکی سەرتاسەریی خهڵكی كوردستان بوو به ههموو نهتهوه و ئایین وپێکهاتە جیاوازهكانەوە، لەپێناو بەرگریکردن لە مافە نەتەوەیی و نیشتمانییەکانی گەلی کوردستان و وەستانەوە دژی ستەم و داگیرکاری.
بەهۆی خۆڕاگری و ئیرادەی بەهێزی خەڵکی کوردستان و یەکگرتوویی گەلی کوردستان لە شۆڕشی ئەیلوولدا، چەندین دەسکەوتی گرنگ بەدیهاتن کە گرنگترینیان ڕێککەوتننامەی یازدەی ئاداری 1970 و ناچارکرنی ڕژێمی عێراق بوو کە دان بە مافەکانی گەلی کوردستاندا بنێت.
لە (64)مین ساڵیادی شۆڕشی مەزنی ئەیلوولدا، جەخت لە پابەندبوون و بەرزڕاگرتنی بەها گرنگ و بەنرخەکانی شۆڕشی ئەیلوول دەکەینەوە لە یەکگرتوویی و تەبایی هەموو پێکهاتە و چین و توێژەکانی گەلی کوردستان لەپێناو داکۆکیکردن لە ماف و دەسکەوتە نیشتمانییەکانمان و پاراستنی قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان.
پیرۆز بێت یادى شۆڕشى مەزنی ئهیلوول.
سڵاو لە گیانی پاکی شههیدانى شۆڕشی ئەیلوول و گشت شەهیدانی كوردستان.
مهسرور بارزانی
سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستان
11ی ئهیلوولی
KurdistanPress
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
ئەوانەش ببینە
NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان
هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە
دۆخی تاریک
ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا

وەڵام بدەوه