بە بڕیاری مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێنج هەزار مامۆستا زەوی وەردەگرن.
بەڕێوەبەری خوێندنی کوردی لە کەرکووک ڕایگەیاندووە: لە ساڵی 2003ـەوە، مامۆستایان و کارمەندانی کوردی سێکتەری پەروەردە لە کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان، لەهەموو بڕیارێکی باش بێبەش کراون.
ئەو بڕیارەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەلماندی کە ناسنامەی کەرکووک کوردستانییە و مامۆستا و کارمەندانی کوردی ئەو ناوچانەش، کارمەندانی کوردستان و خۆیەتی، بۆیە بڕیاری ئەوەی دا، ئێمەش لە پێدانی زەوی حکومەتی هەرێمی کوردستان سوودمەند بین، کە زیاتر لە پێنج هەزار مامۆستا دەگرێتەوە.
ئێستا پرۆسەکە لە کۆتاییدایە و ئاشکراش کراوە کە شوێنی پێدانی زەوییەکانی مامۆستایان لە شوێنێکی باشی کوردستانە.
وەڵام بدەوه