Kurdistan Press - هەواڵێکی خۆش بۆ پێشمەرگە هەواڵێکی خۆش بۆ پێشمەرگە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

هەواڵێکی خۆش بۆ پێشمەرگە

مووچەی پلە باڵاكان كەم دەبێتەوە

بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەی یاسای خانەنشینی یەكگرتوو نزیكەی 20 هەزار خانەنشینی پلە باڵای پێشمەرگە لە هەرێمی كوردستان مووچەكانیان كەم دەبێتەوە.

ئەو بڕیارە، بەهۆی جێبەجێكردنی یاسای ژمارە 9ـی خانەنشینی یەكگرتووی عێراق كە لە ساڵی 2014 دەرچووە، لەبری یاسای خانەنشینی ساڵی 2007ی هەرێم.

ئەوانەی مووچەكانیان كەم دەبێتەوە بریتین لە لە پلەكانی (ڕائید و موقەدەم و عەقید و عەمید و لیوا و فەریق ڕوكن و فەریق)، ئەم كەمبوونەوەیە بەهۆی ئەوەیە كە لە یاساكەی عێراقدا دەرماڵەی مەترسی و هاوسەرگیری و منداڵ بوونی نییە. بەمەش مووچەی پلەدارەكان لەنێوان 500 هەزار دینار تاوەكو نزیكەی دوو ملیۆن دینار كەمدەبێتەوە.

ئەوەشی جێی دڵخۆشییە لە كاتی جێبەجێكردنی ئەو یاسایە مووچەی پێشمەرگەی پلە ئاسایی زۆر بەرز دەبێتەوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه