Kurdistan Press - لەبارەی کارەبای 24 کاتژمێری هەواڵی خۆش گەیشت لەبارەی کارەبای 24 کاتژمێری هەواڵی خۆش گەیشت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

لەبارەی کارەبای 24 کاتژمێری هەواڵی خۆش گەیشت

بەڕێوەبەری گشتیی بەرهەمهێنانی كارەبای هەرێمی كوردستان رای گەیاند، چوار ملیۆن هاووڵاتی سوودمەند بوون لە كارەبای 24 سەعاتی و سێ هەزار موەلیدە كوژێنراونەتەوە.

ئەمڕۆ یەكشەم 14ـی ئەیلوول، فارس میرخان بەڕێوەبەری گشتیی بەرهەمهێنانی كارەبای هەرێمی كوردستان ڕای گەیاند: "پڕۆژەی ڕووناكی كە بە یەكێك لە پڕۆژە ستراتیجییەكانی كابینەی نۆی حكوومەتی هەرێم دادەنرێت، بە سەركەوتوویی بەڕێوە دەچێت. بەهۆی ئەم پڕۆژەیەوە ئێستە ناوەندەكانی هەموو پارێزگاكانی هەرێم، بوونەتە خاوەنی كارەبای 24 سەعاتی، تەنانەت پارێزگای هەڵەبجەش بە تەواوی بووەتە خاوەنی كارەبای 24 سەعاتی.

 ئاماژەی بەوەش دا، زیاتر لە چوار ملیۆن هاووڵاتی لەم پڕۆژەیە سوودمەند بوون؛ هاوكات سێ‌ هەزار و 222  موەلیدەی ئەهلی كوژێنراونەتەوە، لە هەولێر دوو هەزار و 197 موەلیدە، لە سلێمانی 604 موەلیدە، لە دهۆك  356 موەلیدە و لە هەڵەبجە 65 موەلیدە كوژێنراونەتەوە. بە كوژانەوەی ئەم موەلیدانە، ساڵانە 600 هەزار تۆن لە دەردانی دوانەئۆكسیدی كاربۆن كەم كراوەتەوە، كە كاریگەرییەكی بەرچاوی لەسەر پاكبوونەوەی ژینگەی هەرێمی كوردستان و سەلامەتی و تەندروستیی هاووڵاتییان دەبێت. بە جۆرێك:
• هەولێر: 410 هەزار تۆن.
• سلێمانی: 112 هەزار تۆن.
• دهۆك: 63 هەزار تۆن.
• هەڵەبجە: 15 هەزار تۆن.

لەبارەی فراوانكردنی پڕۆژەكە بۆ قەزا و شارەدێیەكان، فارس میرخان ڕای گەیاند، ئامادەكارییەكان بە خێرایی بەڕێوە دەچن. لە هەولێر پڕۆژەكە لە بەحركە و بەشێكی لە قەزای خەبات دەستی پێ كردووە. بڕیارە تا كۆتایی مانگی 10ی ئەمساڵ، 80%ی پڕۆژەی ڕووناكی جێبەجێ بكرێت و تا كۆتایی ساڵی داهاتووش لە سەرجەم قەزا و شارەدێیەكانی هەرێمی كوردستان تەواو بكرێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه