لەسەر فەرمان و بڕیاری سەرۆکی حکومەت،" پڕۆژەی خزمەتگوزاری باغڵو مناره کارەکانی فراوان و چڕتڕ دەکرێنەوە
لەسەر فەرمانی ڕێزدار، ( مسرور بارزانی) سەرۆک وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بە ڕاسپاردەی (ساسان عەونی) وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزار، (ئومێد خۆشناو) پارێزگاری هەولێر، سەر لەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 15ـی ئەیلوولی 2025، ئەندازیار کارزان عەبدولهادی سەرۆکی شارەوانی هەولێر بە یاوەری لەگەڵ سەرپەشتیاری هونەری و پلان و سەرۆکی بەشی هونەری و سەرۆکی بەشی پلاندان، پڕۆژەی خزمەتگوزاری باغڵو منارەی بەسەرکردەوەو لە نزیکەوە لەگەڵ ئەندازیاران و سەرپەشتیارانی پڕۆژەکە بەدواداچوونی بۆ چۆنیەتی بەڕێوەچوونی کارەکان کرد .
لە بەسەرکردنەوەکەدا،" سەرۆکی شارەوانی هەولێر، جەختی لە خێراکردنی کارەکانی پڕۆژەکە کردەوەو هەروەها ئەندازیاران و سەرپەشتیارانی ڕاسپارد کە هەوڵەکانیان چڕتر بکەنەوەو هەرچی زووە کارەکانی کەرتی باغڵو منارە تەواو بکرێت و ئاوەدانی زیاتر بخرێتە ناوچەکە لە خزمەتی هاوڵاتیان و دانیشتوانی شارەکەمان .
ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر
وەڵام بدەوه