بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، پێشبینی دەکرێت سبەی هەینی ئەگەری =تاوە بارانی پچرپچر هەیە لەناوچە سنووریەکانی باکووری ڕۆژهەڵات.
کەشناسیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، پێشبینی دەکرێت کەشی ئەمڕۆ پێنجشەممە، 18-9-2025، ئاسمان ساماڵ بێت، خێراى با لەنێوان 5 تا 15 کم دەبێت لە کاتژمێرێکدا، هەروەها پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
کەشناسیی هەرێم ئاماژەی بەوەش کرد، پێشبینی دەکرێت کەشی سبەى هەینی، 19-9-2025، ئاسمان ساماڵ بێت، لە ناوچە شاخاوییەکان بەتایبەتی سنووریەکانی باکوور و باکووری ڕۆژهەڵات پەلە هەور و نیمچە هەور دەبێت، لەگەل بەرز بوونەوەی تۆز و خۆڵ بەهۆی ڕەشە باوە سەرەتا لەکاتەکانی بەیانی لەناوچەکانی ڕۆژئاوای هەرێم دەست پێدەکات پاشان زۆربەی ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە تاوەکوو درەنگانی ئێوارە بەردەوامی دەبێت، هەروەها ئەگەری کەمێک تاوە بارانی پچرپچر هەیە لەناوچە سنووریەکانی باکووری ڕۆژهەڵات.
ڕاشیگەیاند، خێراى با لەنێوان 15 تا 25 کم دەبێت لە کاتژمێرێکدا، پاشان چالاک دەبێت بۆ سەروی 40 کم لە کاتژمێرێکدا، تاوەکوو ئێوارە بەردەوامی دەبێت. هەروەها پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو نزم دەبنەوە بەنزیکەی 5 تا 6 پلەی سیلیزی.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 34 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 31 پلەی سیلیزی
دهۆک : 32 پلەی سیلیزی
ئامێدی : 26 پلەی سیلیزی
ئاکرێ : 31 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 35 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 32 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 33 پلەی سیلیزی
سۆران : 29 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 21 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 37 پلەی سیلیزی

KurdistanPress
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

وەڵام بدەوه