Kurdistan Press - لە هەولێر ئامادەکاری دەستی پێکرد لە هەولێر ئامادەکاری دەستی پێکرد | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

لە هەولێر ئامادەکاری دەستی پێکرد

لە هەولێر ...
ئامادەکاریی بۆ هاتنی وەرزی بارانبارین و زستانى ئەمساڵ دەستى پێکرد
" لە سەر ڕەزامەندى سەرۆکى حکومەت ( 2 ملیار دینار ) وەک فریاگوزاریى بۆ چارەسەرکردن و خاوێنکردنەوەی ئاوەڕۆ و ڕێرەوەکانی ئاوی سروشتی باران و کەم و کوڕى و گرفتەکانى تەرخانکرا "

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2025.9.18، بە سەرپەرشتى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لە دیوانى پارێزگا، کۆبوونەوەیەکى تایبەت سەبارەت بە ئامادەکاریى بۆ وەرزى بارانبارینى ئەمساڵ و خاوێنکردنەوەی چاڵەکانی ئاو وەرگرتن، مەنهۆل، خاوێنكردنەوەی ئاوەڕۆ و کەند و ڕێرەوە سروشتییەکانى ئاوى باران ئەنجامدرا.

لە کۆبوونەوەکەدا، کە هەریەک لە جێگری پارێزگار و یاریدەدەری پارێزگار و سەرۆکی شارەوانی هەولێر و  قائیمقامەكانى ناوەندی، بنەسەڵاوە، قوشتەپە و بەڕێوەبەرى گشتیى ئاو و ئاوەڕۆکانى هەرێم و بەڕێوەبەرى گشتیى شارەوانییەکان و بەڕێوەبەرانى ئاودێرى، ئاوەڕۆكان و پاراستن و چاککردنەوەی ڕێگاو بانی هەولێر ئامادەیى بوون، پارێزگارى هەولێر، دوای ئەوەی  پلان و بەرنامە و نەخشەڕێگەی وەرزی باران بارینی ئەمساڵ و ڕێگا چارەسەرییەكانی کێشە و گرفتەكانی خستەڕوو،  ئاماژەی بەو  پلان و بەرنامە و پڕۆژانەدا کە لە ساڵانى ڕابردوودا بە پاڵپشتی و لەسەر فەرمان و ڕاسپاردەی ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سنوورى پارێزگاى هەولێر ئەنجامدراون و بە هۆیانەوە توانراوە قۆناغى زۆر باش ببڕن و لە ئێستاشدا تاڕادەیەکى زۆرباش مەترسیەكانی دروستبوونی لافاو لە شاری هەولێر كەمبۆتەوە، لەوبارەیەشەوە دەستخۆشى لەلایەنە پەیوەندیدارەکان کرد و هەوڵ و ماندووبوونەکانى بەرز نرخاندن.

لە تەوەرێکى ترى کۆبوونەوەکەدا، سەبارەت بە وەرزى بارانبارین و زستانى ئەمساڵ،  تەئكیدی لە هەموو ئامادەسازییەك بۆ وەرزی زستانی ئەمساڵ كردەوە و سەرۆكایەتی شارەوانی و بەڕێوەبەرایەتی گشتیی شارەوانیەكان و بەرێوەبەرایەتیەكانی ئاوەڕۆ و ئاودێری هەولێر و فەرمانگە و لایەنە پەیوەندیدارەكانی دیكەی ڕاسپارد، بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی نوێ و پێویست و ئامادەكاریی زیاتر بە مەبەستی ڕێگریكردن لە هەر حاڵتێکى نەخوازراوی گۆڕانی كەش و هەوا و چارەسەركردنی ئەو خاڵە لاوازانەی کە دەبنە هۆی دروستبوونی لافاو و پەنگخواردنەوەى ئاوی زیادە، هەروەها بەمەبەستی ڕووبەڕووبوونەوەی هەر مەترسییەكی كۆبوونەوەی ئاوی زیادە و دروستبوونی لافاو لە شارى هەولێر و دەوروبەرى، جەختی لە ئەنجامدانی هەڵمەتی گشتگیرى پاککردنەوەى سەرجەم چاڵەکانی ئاو وەرگرتن، مەنهۆل، خاوێنكردنەوەی ئاوەڕۆ و کەند و ڕێرەوە سروشتییەکانى ئاوى باران بەر لە وەرزی باران بارین كردەوە.

بۆ ئەو مەبەستەش  پارێزگارى هەولێر، ڕایگەیاند، بە سوپاسەوە لە سەر ڕەزامەندى ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان بڕی ( 2 ملیار دینار ) وەک فریاگوزاریى بۆ چارەسەرکردن و خاوێنکردنەوەی ئاوەڕۆ و رێرەوەکانی ئاوی سروشتی و کەم و کوڕى و گرفتەکان و ئاوەڕۆ و شەقامە گشتییەکان و کوچە و کۆڵانەکانی شارى هەولێر و کەند و رێڕەوى سروشتى ئاوى باران و نەهێڵانى كێشەكان تەرخانكراوە، لەوبارەیەشەوە بڕیاریدا بە خەرجکردنى هەر (  2 ملیار دینار  ) بۆ  هەریەک لە ( بەڕێوەبەرایەتى ئاوەڕۆی هەولێر، بەرێوەبەرایەتى ئاودێری، بەڕێوەبەرایەتى چاككردنەوە و پاراستنی ڕیگاوبانی هەولێر)، بۆ چارەسەرکردن و نەهێڵانى ئەو کەم و کوڕى و گرفتانەى هەن، جەختیشى له‌ خێڕاترکردنى هەنگاوەکانیان کردەوە و دووپاتى کردەوە کە دەبێت لە زووترین کاتدا ڕێکارى پێویست بگرنەبەر بۆ چارەسەرکردنیان.

لە کۆتای کۆبوونەوەکەشدا، پارێزگارى هەولێر وێڕاى ئەوەى جارێکى تر دەستخۆشی لە تیمەکان کرد، داوای لە هاوڵاتییان و هاوشاریانى پارێزگاى هەولێرى کرد هاوکار و هەماهەنگی تیمەکانى حکومەت بن، هەموو ئەو پڕۆژە و کارانەشى کە حکومەتى هەرێمى کوردستان لە ماوەى ساڵانى ڕابردوودا و بەر لە وەرزى باران بارین لە پێناوى ڕوونەدانى لافاو و کەمکردنەوەى مەترسیەکانى و چارەسەرکردنى گرفتى کەم ئاوى لەسنووری پارێزگای هەولێر ئەنجامدراون بەرزنرخاند.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا