لیستێكی تری ناوی فەرمانبەران بۆ وەرگرتنی زەوی گەڕایەوە، فەرمانبەری وەزارەتە مەدەنییەكان و دەزگا تەناهییەكانی تێدایە.
ئەمڕۆ چوارشەم 24ـی ئەیلوول، سەرۆكایەتیی شارەوانیی خورماڵ بڵاوی كردەوە، 167 فەرمانبەر و كارمەندی هێزە تەناهییەكان ناویان بۆ وەرگرتنی زەوی گەڕایەوە.
ئاماژە بەوەش كراوە، لیستەكە ناوی فەرمانبەرانی وەزارەتەكانی شارەوانی، ناوخۆ، هاتوچۆ و ئەنجوومەنی ئاسایش لە خۆ دەگرێت.
ئەم ناوانە بەپێی كارتی زانیارییان لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی خورماڵ زەوییان پێ دەدرێت، لە داهاتووشدا ناوی تری وەزارەتەكان بڵاو دەكرێتەوە.
27ی ئایاری ساڵی رابردوو مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان، بڕیاری دا زەوی بەسەر فەرمانبەرانی كوردستان دابەش بكرێت كە لە رابردوودا سوودمەند نەبوون، قۆناغی یەكەمی پرۆسەكە لە زاخۆ و گەرمیانەوە دەستی پێ كرد، دواتر هەولێر و سلێمانی گرتەوە كە هەر پارچە زەوییەك 200 مەترە.
لیستی ناوەكانیش ئەمانە:









وەڵام بدەوه