Kurdistan Press - ئەو هەواڵەى دڵی هاووڵاتیان خۆش دەکات بڕە پارەیەکى زۆر کەم هاتۆتەوە ئەو هەواڵەى دڵی هاووڵاتیان خۆش دەکات بڕە پارەیەکى زۆر کەم هاتۆتەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئەو هەواڵەى دڵی هاووڵاتیان خۆش دەکات بڕە پارەیەکى زۆر کەم هاتۆتەوە

نیوەی هاوڵاتیانی کوردستان لە پڕۆژەی ڕووناکیدا کەمتر لە 27,000 دیناریان بۆ گەڕاوەتەوە لە مانگی هەشت
وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان خۆشحاڵە بە دابەشکردنی  پسوولەی کارەبای مانگی هەشت بۆ هاوبەشانی ماڵان و بازرگانی لەچوارچێوەی پرۆژەی ڕووناکی کە تیایدا هاوڵاتیان کەمترین پارە دەدەن.
لە خوولی مانگی هەشتدا پسوولەی کارەبا لە شاری سلێمانی کەمترین بوون لەسەرانسەری هەرێمی کوردستان .
خشتەی یەکەم: بڕی پسوولەی نیوەی هاوڵاتیان و  شوێنە بازرگانییەکان بۆ مانگی هەشت لە پڕۆژەی ڕووناکی کەمترە لە:
کوردستان
ماڵان: 27،000
بازرگانی: 79،000
هەولێر
ماڵان: 37،000
بازرگانی: 88،000
سلێمانی
ماڵان: 15،000
بازرگانی: 72،000
دهۆک
ماڵان: 38،000
بازرگانی: 67،000
خشتەی دووەم: ژمارەی هاوڵاتیان و شوێنە بازرگانییەکان لە پرۆژەی ڕووناکی بەپێی شارەکان:
کوردستان
هاوڵاتیان: 3،770،000
شوێنە بازرگانییەکان: 120،000
هەولێر
هاوڵاتیان: 1،935،000
شوێنە بازرگانییەکان: 61،000
سلێمانی
هاوڵاتیان: 1،345،000
شوێنە بازرگانییەکان: 35،000
دهۆک
هاوڵاتیان: 351،000
شوێنە بازرگانییەکان: 20،000
هەڵەبجە
هاوڵاتیان: 139،000
شوێنە بازرگانییەکان: 4،000
تاوەکو ئەمڕۆ، نزیکەی 4 ملیۆن هاوڵاتی  کە دەکاتە زیاتر لە  ٪50ی هاوڵاتیانی کوردستان کارەبای 24 کاتژمێرییان بۆ دابینکراوە لەڕێگای پڕۆژەی ڕووناکی.
بەپێی داتاکانی پڕۆژەی ڕووناکی،  ٪80ی هاوڵاتیان، بەتایبەتی کەمدەرامەتان، پارەیەکی کەمتر دەدەن لە جاران بە بەراورد بەو پارەیەی پێشتر دەیاندا بۆ کارەبای مۆلیدە و کارەبای نیشتمانی. 
مانگی تشرینی دووەمی ساڵی 2024   مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پڕۆژەی ڕووناکی ڕاگەیاند. دواتر لە مانگی ئایاری ئەمساڵ، ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەکۆی دەنگ بڕیاری لەسەر نرخە نوێیەکانی کارەبادا لەچوارچێوەی پڕۆژەی ڕووناکی بۆ دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان.
حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پلانیدایە لەڕێگەی پرۆژەی ڕووناکی کارەبای 24 کاتژمێری بۆ هەموو کوردستان دابین بکات تاوەکو کۆتایی ساڵی 2026, هەروەها جێگای باسە کە ناو سەنتەری شارەکانی هەرێمی کوردستان کارەبای 24 کاتژمێرییان بۆ دابینکراوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه