وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا، لیستی زانكۆ تایبه‌ته باوه‌ڕپێكراوه‌كانی كوردستانی بڵاو كرده‌وه و داوای له ده‌رچووانی ئاماده‌یی كرد، بۆ درێژه‌دان به خوێندن له كه‌رتی تایبه‌ت، ته‌نیا پشت به‌و ناوانه ببه‌ستن و له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و ناوانه، هیچ زانكۆیه‌كی تری تایبه‌تی لای حكوومه‌ت باوه‌ڕپێكراو نییه.
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی لیستی، ناوی زانكۆ تایبه‌ته‌كانی هه‌رێمی كوردستانی بڵاو كرده‌وه كه مۆڵه‌تی فه‌رمیی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵایان هه‌یه، بۆ ساڵی نوێی خوێندنی (2025-2026) خوێندكاران و قوتابیانی هه‌رێمی كوردستان ده‌توانن تێیاندا درێژه به خوێندن بده‌ن.
ئامانجی وه‌زاره‌ته‌كه، به‌رچاوڕوونییه‌كه بۆ دایكان و باوكان و خوێندكاران و قوتابیان و كه‌سوكاریان و رای ده‌گه‌یه‌نێت، به‌پێی یاسای ژماره دووی ساڵی 2013ی یاسای زانكۆ تایبه‌ته‌كان له هه‌رێمی كوردستان، ئێسته وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا ته‌نیا مۆڵه‌تی به 17 زانكۆ و كۆلێژی زانكۆیی تایبه‌ت داوه بۆ ئه‌وه‌ی بۆ ساڵی نوێی خوێندن قوتابی و خوێندكار وه‌ربگرن.
له به‌شێكی تری راگه‌یه‌نراوه‌كه‌یدا وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا، لیستی سه‌رجه‌م زانكۆ تایبه‌ته باوه‌ڕپێكراوه‌كانی بڵاو كردووه‌ته‌وه و نووسیویه‌تی له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م لیسته، هیچ زانكۆیه‌كی تری تایبه‌تیی هه‌رێمی كوردستان باوه‌ڕپێكراو نییه.
زانكۆ تایبه‌ته‌كانی پارێزگای هه‌ولێر بریتین له زانكۆی جیهان، زانكۆی لبنانی- فڕه‌نسی، زانكۆی نێوده‌وڵه‌تیی تیشك، زانكۆی نۆڵیج، زانكۆی به‌یان، زانكۆی هه‌ولێری نێوده‌وڵه‌تی، زانكۆی كاسۆلیك، كۆلێژی قه‌ڵای زانكۆیی بۆ دیراساتی ئاینی. زانكۆ تایبه‌ته‌كانی پارێزگای سلێمانی بریتین له زانكۆی ئه‌مه‌ریكی له عێراق- سلێمانی، زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی، زانكۆی كۆمار بۆ زانست و ته‌كنه‌لۆجیا، زانكۆی جیهان- سلێمانی، زانكۆی نێوده‌وڵه‌تیی تیشك- لقی سلێمانی، زانكۆی قه‌یوانی نێوده‌وڵه‌تی، كۆلێژی كۆیه‌ی زانكۆیی بۆ دیراساتی ئاینی.
زانكۆ تایبه‌ته‌كانی پارێزگای دهۆكیش بریتین له زانكۆكانی نه‌ورۆز و جیهان- دهۆك.
وەڵام بدەوه