لەهەولێر هۆشداری لە کڕین و فرۆشتنی زەوی کارت دەدرێت
کڕین و فرۆشتنی زەوی کارت بووەتە دیاردەیەکی مەترسیدار و ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتیان بەهۆیەوە تووشی گرفت و زیانی گەورە بوونەتەوە. بەرپرسانی شارەوانی هەولێریش داوا لە هاووڵاتییان دەکەن بە هیچ شێوەیەک مامەڵە بەو جۆرە زەوییانەوە نەکەن.
لەوبارەیەوە مەریوان حاکم هادی، بەڕێوەبەری گشتی شارەوانییەکانی هەولێر، هۆشداری دەدایە هاووڵاتیان و رایگەیاند: "کڕین و فرۆشتن بە زەوی کارت نایاساییە. تەنیا خاوەن کارتەکە دەتوانێت خانووی لەسەر دروست بکات."
بەڕێوەبەری گشتی شارەوانییەکان ئاماژەی بەوەدا کە "چەندین حاڵەتی فرۆشتنی کارتی ساختە بە هاووڵاتییان روویداوە کێشەی گەورەشی لێ دروست دەبێت." هاوکات داوای لە هاووڵاتییان کرد کە بە هیچ شێوەیەک زەوی کارت نەکڕن و زۆر وریابن.
وەڵام بدەوه