Kurdistan Press - لەو سنورە خوێندن بەزمانی کوردی قەدەغە کرا لەو سنورە خوێندن بەزمانی کوردی قەدەغە کرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

لەو سنورە خوێندن بەزمانی کوردی قەدەغە کرا

بڕیاری حكوومەتی كاتی سووریا بۆ قەدەغەكردنی خوێندنی زمانی كوردی لە عەفرین و ناوچە كوردییەكان، لەلایەن پارتە سیاسییەكانەوە سەركۆنە دەكرێت. كۆمیتەی  پارتی دیموكراتی كورد لە سووریا "ئەلپارتی" لە ڕاگەیەنراوێكدا، بڕیارەكە بە  پێشێلكردنێكی ئاشكرای مافی كولتووری و نەتەوەیی كورد لە قەڵەم دەدا.

بە بڕیارێكی حكوومەتی كاتی سووریا، خوێندن بەزمانی كوردی لە عەفرین و ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی قەدەغە دەكات. ئەوە لە كاتێكدا بەردەوام بەرپرسانی حكوومەتەكەی شەرع باس لە مافی كورد لە سووریا دەكەن.

ئەمڕۆ دووشەم 29ـی ئەیلوول، پارتی دیموكراتی كورد لە سووریا "ئەلپارتی" لەبارەی بڕیارێكی نوێی حكوومەتی سووریا بۆ قەدەغەكردنی خوێندنی زمانی كوردی لە عەفرین و ناوچە كوردییەكانی تری ڕۆژئاوای كوردستان، بە توندی سەركۆنەی بڕیارەكە دەكات و هۆشداریی دەدات و دەڵێت: بڕیارەكە مەترسیدارە و كاریگەریی نەرێی لەسەر مافەكانی گەلی كورد لە سووریا دەبێت. 

هەروەها ڕای گەیاندووە، بڕیارەكە پێشێلكردنێكی ئاشكرای سادەترین مافی كولتووری و نەتەوەییە كە لە بڕیارنامە نێودەوڵەتی و نەتەوەییەكاندا دەستنیشان كراوە.

هەر لە ڕاگەیەنراوەكەی ئەلپارتیدا هاتووە، زمانی كوردی تەنیا هۆكارێكی فێربوون نییە، بەڵكو كرۆكی ناسنامە و كۆڵەكەیەكی بنەڕەتیی بوونی نەتەوەیی گەلی كوردە لە سووریا. نكۆڵیكردنی ئەم مافە، واتە نكۆڵیكردن لە بوونی گەلی كورد و ڕۆڵە مێژووییەكەی لە بنیاتنانی نیشتماندا، ئەمەش پێچەوانەی ئەو هەموو دروشمانەیە كە شۆڕشی سووریا لەبارەی ئازادی و كەرامەت و دادپەروەری بەرزی كردبووەوە. 

ئەلپارتی پرسیارێكی ئاراستەی حكوومەتەكەی ئەحمەد شەرع كردووە و دەپرسێت، "كاتێك سادەترین مافی كولتووری كورد واتە زمانەكەی، پێشێل دەكرێت، ئیتر چۆن دەكرێت بە رژدی باسی داننان بە مافە سیاسی و دەستوورییەكانی لە داهاتووی سووریادا بكەین؟ چۆن دەكرێت دەستوورێك دابڕێژرێت كە یەكسانیی دابین بكات، لە كاتێكدا یەكێك لە گرنگترین زمانە نیشتمانییەكان لە قوتابخانەكاندا لا دەبرێت؟"

ئەلپارتی دووپات دەكاتەوە، داننان بە زمانی كوردی شانبەشانی زمانی عەرەبی، وەك زمانێكی فەرمی لە ناوچە كوردییەكان و دانانی لە پرۆگرامی خوێندنی نیشتمانیدا، پێوەری ڕاستەقینەی رژدبوونی هەر پڕۆژەیەكی گشتیی نیشتمانی سووریایە.  

هاوكات داوا دەكات هەرچی زووە ئەو بڕیارە هەڵبوەشێنرێتەوە و زمانی كوردی، وەك پێشوو بگەڕێنرێتەوە ناو پرۆگرامی قوتابخانەكان، تا وەك هەنگاوێكی سەرەتایی بۆ بنیاتنانی متمانە و بەڵگەیەك كە سووریای داهاتوو، دەبێتە وڵاتێكی دیموكراتی، فیدراڵی بێت و لەسەر بنەمای ئازادی و دادپەروەری و كەرامەت، جێگەی هەموو ڕۆڵەكانی تێدا ببێتەوە

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه