بۆ كێشەی خانەنشینانەی پێشمەرگە، شاندێكی وەزارەتەكە چوونەتە بەغدا و ئەمڕۆ لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینانی عێراق كۆ دەبنەوە، پرسی یاسای ژمارە 38ی ساڵی 2007 پەرلەمانی كوردستان تاوتوێ دەكەن.
سەرچاوەیەكی باڵا لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی رۆشنبیری و راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە، رایگەیاند، كێشەی خانەنشینانی پێشمەرگە لەگەڵ بەغدا یەكلای دەكرێتەوە، هەرێمی كوردستان دەیەوێت بە یاسای پەرلەمانەكەی خۆی كە لە ساڵی 2007 دەرچووە، چارەسەری خانەنشینی پێشمەرگە بكات، بەڵام عێراق دەیەوێت بە یاسای ژمارە نۆـی ساڵی 2014 كار بكات.
شاندەكە ئەمڕۆ سێشەم 30ی ئەیلوول، لە بەغدا ئەو پرسە لەگەڵ بەرپرسانی بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینان تاوتوێ دەكات، هەرێم رژدە لەسەر ئەوەی بەیاسای پەرلەمانی كوردستان خانەنشینانی پێشمەرگە چارەسەر بكات، بەوەش هیچ مووچەیەكیان لە كاتی خانەنشینبووندا كەم ناكاتەوە، بەڵام ئەگەر بە یاساكەی پەرلەمانی عێراق بكرێت، خانەنشینانی پێشمەرگە بەتایبەت ئەوانەی پلەیان هەیە مووچەكەیان كەم دەكرێتەوە.
سەرچاوەكەی وەزارەتی پێشمەرگە گوتی، شاندەكەی وەزارەتی پێشمەرگە پێكهاتوون لە بەڕێوەبەری گشتی و جێگری بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینیی پێشمەرگە، نوێنەری ئەنجوومەنی وەزیران، نوێنەری وەزارەتی دارایی و نوێنەری یاسایی یەكەكانی 70 و 80.
پێشتریش ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم داوای كرد بابەتی خانەنشینی لەگەڵ عێراق یەكلا بكرێتەوە، هەرێم سوورە لەسەر ئەوەی بەیاسای پەرلەمانی كوردستان پێشمەرگە خانەنشین بكات، چونكە پێشمەرگە شایانی ئەوەیە مووچەكەی لە كاتی خانەنشیندا كەم نەكرێتەوە.
KurdistanPress
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
زەنگی شەڕ لێدرا
ئەمرۆ
ناوچەكە خۆی بۆ شەر ئامادە دەکات
1 رۆژ پێش ئێستا
چوارچێوەی هەماهەنگی کۆدەبێتەوە
1 رۆژ پێش ئێستا
وەڵام بدەوه