كۆمپانیاى بى پى به‌ریتانى كه كۆمپانیایه‌كى به ناوبانگى نه‌وته، له‌باره‌ی نه‌وتى كه‌ركووك ده‌ڵێ، "كێڵگه‌ى خه‌ونه‌كانه و زیاتر له 20 ملیار به‌رمیل نه‌وتى خاوى تێدایه".
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 30ى ئه‌یلوول، كۆمپانیاى بى پى BP به‌ریتانى له راگه‌یه‌نراوێكدا باس له‌وه ده‌كات، كێڵگه‌كانى نه‌وتى كه‌ركووك له‌گه‌ڵ سێ كێڵگه‌ى تر‌ى دنیا، به "كێڵگه‌ى خه‌ونه‌كان" داده‌نرێن، چونكه یه‌ده‌گێكى زه‌به‌لاحى نه‌وتی تێدایه و بۆ كۆمپانیاكه گرنگه و ده‌بێته هۆى گه‌شه‌كردنى.
كۆمپانیاكه دووپاتى ده‌كاته‌وه، له ژێر زه‌ویى ئه‌و كێڵگه نه‌ك سه‌تان ملیۆن، به‌ڵكو ملیاران به‌رمیل نه‌وت هه‌یه و زیاتر له‌وه‌یه ته‌نیا ژماره‌یه‌ك بێت. كۆمپانیاى بى پى ده‌شڵێ، "ئه‌گه‌ر كێڵگه‌كانى كه‌ركووك رۆژێك له رۆژان زۆرترین به‌رهه‌مى نه‌وتیان هه‌بوو له دنیا، ئێسته یه‌ده‌گه‌كه‌ى به زیاتر له 20 ملیار به‌رمیل ده‌بێت".
له مانگى ئادارى رابردوو كۆمپانیاى BP به‌ریتانى، گرێبه‌ستێكى له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق واژوو كرد بۆ پێشخستنى چوار كێڵگه نه‌وتى كه‌ركووك، ئه‌ویش ئاڤانا و باى حه‌سه‌ن و جه‌مبوور و خه‌بازن.
وەڵام بدەوه