لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ...
کاروانی دووەمی نەخۆشانی تالاسیمیا بۆ نەشتەرگەری چاندنی مووخی ئێسک ڕەوانەی دەرەوەی وڵات کران ...
هەولێر/ فڕۆکەخانەی ئەربیلی نێودەوڵەتی ...
بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠٢٥/١٠/١ لەسەر فەرمانی ڕێزدار (مەسرور بارزانی) جەنابی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کاروانی دووەم کە بریتیە لە 40 هاوڵاتی هەرێمی کوردستان لە نەخۆشانی تالاسیمیا و بەخشەران و هاوەڵەکانیان بۆ نەشتەرگەری چاندنی مووخی ئێسک دوای پشکنین و ئامادەکارییەکانی پزیشکی و ڕێکارەکانی زانستی، لە فڕۆکەخانەی ئەربیلی نێودەوڵەتی لەلایەن وەزارەتی تەندروستی ڕەوانەی دەرەوەی وڵات کران بە ئەستۆگرتنی تەواوی خەرجیەکانی چوون و هاتنەوە و مانەوە و پشکنینەکان و نەشتەرگەری و چارەسەرییەکان لەسەر بوودجەی پێویستی دابینکراوە بۆ ناردنی 140 تووشبووانی تالاسیمیا بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەری چاندنی مووخی ئێسک دوای چوونە بواری جێبەجێکردن و ناردنیان بۆ ژمارەیەک نەخۆشخانەی خاوەنی متمانەی نێودەوڵەتی JCI بە بوودجەی نزیکەی 11 ملیار دینار بۆ نەخۆشانی خاوەن بەخشەر و نەخۆشانی نەبوونی بەخشەر.
بەڕێز وەزیری تەندروستی پەیامی پەرۆشی و پاڵپشتی جەنابی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند و سوپاس و دەستخۆشی لە بەڕێزیان کرد بۆ ئەم پڕۆژە مڕۆڤدۆستیەی حکومەتی هەرێم، هیوای چاکبوونەوە و گەڕانەوەیان بەسەلامەتی بۆ خواستن کە لەئێستادا 72 هاوڵاتی لە نەخۆشخانەکانن و لە ڕۆژانی داهاتووش کاروانی سێیەم بەڕێ دەکرێن بۆ هەمان مەبەست.
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
1 ئۆکتۆبەر 2025
وەڵام بدەوه