Kurdistan Press - بە سەرپەرشتیی سەرۆکی حکوومەت ئەنجومەنی وەزیران کۆبۆوەو ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە ڕاگەیاندرا بە سەرپەرشتیی سەرۆکی حکوومەت ئەنجومەنی وەزیران کۆبۆوەو ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە ڕاگەیاندرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بە سەرپەرشتیی سەرۆکی حکوومەت ئەنجومەنی وەزیران کۆبۆوەو ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە ڕاگەیاندرا

ئەمڕۆ چوارشەممە 1/10/2025، بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەت و سەرۆکی بۆردی ئەمیندارانی دەستەی متمانەبەخشین بە دامەزراوەکان و پرۆگرامەکانی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە هەرێمی کوردستان، بۆردی ئەمینداران کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا کە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکوومەت و جێگری سەرۆکی دەستەکە بەشداربوو، سەرۆکی حکوومەت و سەرۆکی بۆردی ئەمینداران، ئاماژەی بەوە دا کە ئامانجی دەستەکە پێشخستن و باشترکردنی پێوەر و ستاندارد و کواڵێتی خوێندنە لە هەرێمی کوردستان، جەختیشیی لە گرنگیی بەهێزکردنی هاوئاهەنگیی و هاریکاری دەستەکە لەگەڵ وەزارەتە پەیوەندیدارەکان و ڕێکخراو و ئاژانسەکانی تایبەت بەم بوارە کردەوە، هەروەها سوپاسی دەستەی ئەمیندارانیشی کرد بۆ هەوڵ و کارکردنیان لەم پێناوەدا.
دوای گفتوگۆ و ڕاگۆڕینەوە لە بارەی کارنامەی کۆبوونەوەکە، چەند بڕیارێکی پێویست دران، لەوانە پەسەندکردنی ستانداردەکانی پەروەردە و خوێندنی باڵا، ڕێبەری متمانەبەخشین بە دامەزراوەکانی ئەکادیمی و سیستەمی ڕیزبەندیی ئەو دامەزراوانە لە هەرێمی کوردستان بەپێی ستانداردەکانی متمانە بەخشین.
هەروەها بڕیار درا زانکۆکانی کاتۆلیک لە هەولێر، زانکۆی سۆڕان، زانکۆی نەورۆز، زانکۆی گەرمیان و زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی ببن بە بەشیك لە پرۆژەی تاقیکاری متمانەبەخشین.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا