ەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆی هەرێم هۆشداریی بە شۆفێران دەدات لە بەكارهێنانی جۆرە كەرەستەیەك بۆ شاردنەوەی تابلۆی ئۆتۆمبێل و رایدەگەیەنێت: هەر ئۆتۆمبێلێك ئەم كەرستەیە بەكاربهێنێت ئۆتۆمبێلەكەی دەستی بەسەر دادەگیرێت و لێپرسینەوەی یاساییشی لەگەڵ دەكرێت.
بەگوێرەی روونكردنەوەیەكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆی هەرێم، كە ئەمڕۆ هەینی 3-10-2025 بڵاوكراوەتەوە، "لەهەندێك پەیج و ئەكاونتەكان ڕیكلام بۆ كەرستەیەك دەكرێت كە بۆ شاردنەوەی تابلۆی ئۆتۆمبێل بەكاردێت بەشێوەی دەراب، كە بە ڕیمۆت كۆنترۆل كاردەكات، دادەخرێت و دەكرێتەوە بۆ شاردنەوەی تابلۆ".
هاتووچۆی هەرێم لە روونكدرنەوەكەیدا، شۆفێرانی ئاگاداركردووەتەوە كە هەر ئۆتۆمبێلێك ئەم كەرستەیە بەكاربهێنێت، ئۆتۆمبێلەكەی دەستی بەسەر دادەگیرێت و لێپرسینەوەی یاسایی لەگەڵ دەكرێت و سزای توند دەدرێت، هەر شوێنێكی جوانكاری ئۆتۆمبێل ئەم بابەتە بفرۆشێت، شوێنەكەی دادەخرێت و ڕێكاری یاسایی لەبەرامبەر دەگیرێتەبەر.
وەك لە روونكردنەوەكەدا هاتووە، "بەهیچ شێوەیەك شاردنەوە و لابردن و دەستكاریكردنی تابلۆی ئۆتۆمبێل، ڕێگاپێدراو نییە و ئەنجامدەرانی بە توندترین شێوە سزادەدرێن".
وەڵام بدەوه