Kurdistan Press - پارەى جوتیاران دابەشدەکرێت پارەى جوتیاران دابەشدەکرێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

پارەى جوتیاران دابەشدەکرێت

بەرپرسێكی وەزارەتی بازرگانی ئاشکرای دەکات، کێشەی بانک چارەسەر کرا و لە سبەینێوە چەك و شایستەی دارایی گەنمی ئەمساڵی جووتیارانی هەولێر دابەش دەكرێت.

نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی کوردستان،  ڕایگەیاند: "لە سبەینێ 5ی 10وە، دەست بە خەرجكردنی پارەی گەنمی جووتیارانی هەرێمی كوردستان بۆ ئەمساڵ دەكرێت."

ئەوەی خستە ڕوو: "سەرەتا پارەی ئەو جووتیارانە دابەش دەكرێت كە 50 تۆن بەرەو خوار گەنمیان رادەستی سایلۆ كردووە، ئەوانەی سەرووی 50 تۆنیان رادەست كردووە پارەی ئەوانیش دەدرێت."

بەپێی ڕاگەیاندراوی سایلۆی هەولێر، رۆژی یەکشەممە 2025/10/5 دابەشکردنی چەکی جووتياران دەست پێدەکات لە زنجیرە 1 تاوەکوو زنجیرەی 150 کە گەنمەکانیان رادەستی سایلۆی هەولێر کردووە.
پارەکانیان لە بانکی TBI وەردەگیرێت.
ئەوەش خراوەتە ڕوو: "هاوشێوەی سیستەمی سایلۆکان ئەو جووتیارانەی گەنمەکانیان لە 50 تۆن بەرەو خوارە رادەستی سایلۆ کردووە دەتوانن سەردانی سایلۆ بکەن بۆ وەرگرتنەوەی چەکی پارە."

نەوزاد شێخ کامیل، جەختی کردەوە، بەهۆی گرفتێک لە سیستەمێ بانکی بازرگانی عێراقی هەفتەی پێشوو چەکی پارەی گەنم لە هەولێر دابەش نەکرا، بەڵام کێشەکە چارەسەر کرا.

لە سایلۆی سلێمانیدا، لە هەفتەی پێشوودا دەست بە خەرجکردنی پارەی جووتیاران کراوە.
بڕی یەكەمی پارەی گەنمی ئەمساڵی جووتیارانی هەرێمی كوردستان 57 ملیار دینارە، 25 ملیاری بۆ پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجەیە، 20 ملیاری بۆ پارێزگای هەولێرە و 12 ملیار دیناریشی بۆ پارێزگای دهۆکە.

پێشتر فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاندبوو: "وێرای ئەو 57 ملیار دینارە، بڕیارە بەم نزیكانە بڕە پارەیەكی دیكەی گەنمی جووتیارانی هەرێمی كوردستان بنێردرێت و دابەش بكرێت."

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه