پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند، كە گەورەپڕۆژەیەكی ئاوەڕۆی سندوووقی و لوولەیی لە گەڕەكی باغلومنارە جێبەجێ دەكرێت و تیمەكان بە شەو و ڕۆژ كار دەكەن بۆ ئەوەی لە زووترین كاتدا تەواوی بكەن و بكەوێتە خزمەتی خەڵكەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە 6ـی 10ـی 2025، پارێزگای هەولێر بڵاوی كردەوە، كە "لە چوارچێوەی گەیاندنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەكان، گەورەپڕۆژەیەكی ئاوەڕۆی سندووقی و لوولەیی لە باغلومنارەی هەولێر بەسەرپەرشتیی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوەڕۆی هەولێرەوە جێبەجێ دەكرێت."
دەشڵێ، پڕۆژەكە بریتییە "لە دروستکردنی ئاوەڕۆی سندووقی و لوولەیی یەک چاوە (2.5x2.5)م، بە درێژیی 340م، ئاوەڕۆی سندووقی سێ چاوە (3x3.5)م، بە درێژیی 1245م. لەگەڵ ئاوەڕۆی لوولەیی تیرە 120سم، بە درێژیی 800م."
ئەوەشی خستە ڕوو، كە كاركردن لە پڕۆژەكەدا زۆر بە باشی بەڕێوە دەچێت و تیمەكانی بە دوو شەفت بە شەو و ڕۆژ كاری تێدا دەكەن بۆ ئەوەی لەزووترین كاتدا تەواو ببێت، پڕۆژەكەش كاریگەریی لەسەر ئاوەدانكردنەوەی ئەو گەڕەكە نوێ و گەورەیەی سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر دەبێت.
وەڵام بدەوه