Kurdistan Press - بەردی بناغەی پڕۆژه‌ی نوێ لە هەولێر دانرا بەردی بناغەی پڕۆژه‌ی نوێ لە هەولێر دانرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بەردی بناغەی پڕۆژه‌ی نوێ لە هەولێر دانرا

ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار: ئەم پڕۆژەیە به‌ گوژمه‌ی 3 ملیار و 550 ملیۆن دینار لە چوارڕیانی مەخموور تا ڕێگەی مووسڵ جێبەجێ دەكرێت

- لە ڕۆژانی داهاتوودا پڕۆژەی گرنگ لە شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان ڕادەگەیەندرێن

له‌سه‌ر بودجه‌ی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار به‌ گوژمه‌ی 3 ملیار و 550 ملیۆن دینار پڕۆژه‌ی سەرلەنوێ قیرتاوكردن و نۆژەنكردنەوەی شه‌قامی 100مه‌تریی هه‌ولێر له‌ چوارڕیانی ڕێگه‌ی مه‌خموور تا چوارڕیانی مووسڵ دەستیپێكرد و وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاریش دەڵێت ئەو هەموو كار و پڕۆژە و ئاوەدانییە لە ئەنجامی بەرنامەڕیژیی ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ خۆشگوزەرانی و ئاسوودەیی خەڵكە و دەشڵێت لە ڕۆژانی داهاتوودا پڕۆژەی گرنگ لە شار و شارۆچكەكان ڕادەگەیەندرێن.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 7ی ئۆكتۆبه‌ری2025، لەژێر چاودێریی ساسان عه‌ونی، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار و بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر و ئەندازیاڕ، كارزان عه‌بدولهادی، سه‌رۆكی شاره‌وانیی هه‌ولێر و ژمارەیەكی دیكە لە بەڕێوەبەران و سەرۆكی فەرمانگەكان له‌سه‌ر بودجه‌ی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار به‌ردی بناغه‌ی پڕۆژه‌ی قیرتاوكردن و سەرلەنوێ نوێژنكردنەوەی شه‌قامی 100مه‌تریی هه‌ولێر له‌ چوارڕیانی ڕێگه‌ی مه‌خموور تا چوارڕیانی مووسڵ داندرا.

ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لە ڕێوڕەسمی دانانی بەردی بناغەی پڕۆژەكە و لە بەشێكی قسەكانیدا خۆشحاڵی خۆی بە جێبەجێكردنی پڕۆژەكە دەربڕی و ئاماژەی بەوەش كرد قیرتاوكردن و سەرلەوێ نۆژەنكردنەوەی شەقامی 100مەتریی هەولێر كە شەقامێكی زۆر گرنگە بۆ هاتوچۆی شاری هەولێر و نۆژەنكردنەوەی هۆكارێكی گرنگ دەبێت بۆ ئاسانكاریی هاتوچۆ و نەهێشتنی قەرەباڵغی لەنێو سەنتەری شاری هەولێردا.

ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار گوتیشی: پڕۆژه‌ی قیرتاوكردن و سەرلەنوێ نوێژنكردنەوەی شه‌قامی 100مه‌تریی هه‌ولێر له‌ چوارڕیانی ڕێگه‌ی مه‌خموور تا چوارڕیانی مووسڵ، درێژاییەكەی بە چوون و هاتن، زیاتر لە هەشت كیلۆمەترە و بە گوژمەی 3 ملیار و 550 ملیۆن دینار لەسەر بودجەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە ماوەی 120 ڕۆژدا بەپێی ستانداردەكان جێبەجێ دەكرێت.

ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار ئاماژەی بەوەش كرد، ئاوەدانی و نۆژەنكردنەوە و بنیادنانی پڕۆژەی گەورە و ستراتیژی و جێبەجێكردنی فیكرەكان لە نەبوونەوە بە خوڵقكردنی ئێستا بووەتە سەركاروان و بەرنامەی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كە دەستی ئاوەدانی هەر ڕۆژەی لە شار و لە شارۆچكەیەكە. ئاماژەی بەوەش كرد ئەو هەموو ئاوەدانییەی ئێستا لە شار و شارۆچكەكان دەبینرێت، لە ئەنجامی ئەو هەموو كارە گرنگ و بەرنامەڕێژییەیە كە جەنابی سەرۆكوەزیران ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و هەموو وەزارەت و فەرمانگەكانی حكوومەت لەپێناو خۆشگوزەرانی و ئاسوودەیی خەڵك وەكوو ئەركی سەرشانمان جێبەجێیان دەكەین، گوتیشی: لە كار و خزمەتكردن بەردەوام دەبین و لە ڕۆژانی داهاتووشدا پڕۆژەی گرنگتر بۆ شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان جێبەجێ دەكرێن.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا