Kurdistan Press - بەرپرسێكی هەولێر : ئەو زەوییانەی بەسەر فەرمانبەران دابەش كراون، هەموو زەوی بە نرخن بەرپرسێكی هەولێر : ئەو زەوییانەی بەسەر فەرمانبەران دابەش كراون، هەموو زەوی بە نرخن | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بەرپرسێكی هەولێر : ئەو زەوییانەی بەسەر فەرمانبەران دابەش كراون، هەموو زەوی بە نرخن

بەرپرسێكی هەولێر رای دەگەیەنێت، سەرجەم ئەو فەرمانبەرانەی ناویان هاتووەتەوە، زەوییان پێ‌ دەدرێت و نەخشەسازی ئامادە كراوە و قۆناغ بە قۆناغ دابەشی دەكەین.

ئەمڕۆ پێنجشەم نۆی تشرینی یەكەم، شوكریە عەباس بەڕێوەبەری نەخشەدانان و ئاوەدانیی هەولێر، رایگەیاند، تیمەكانی ئێمە بە شەو و رۆژ كار دەكەن بۆ ئەوەی زەوی بۆ فەرمانبەران دابین بكرێت.

زیاتر گوتی، ئەو كێشەیەی پێشوو هەبوو لەبارەی زەویی كشتوكاڵیی جووتیاران، چارەسەر بوو، ئەوەیش بەپێی ماستەرپلانە و ئەو كێشەیەی هەبوو لەگەڵ جووتیاران گفتوگۆیان لەگەڵ كرا، كێشەكە چارەسەر بوو و قەرەبوو دەكرێنەوە.

باسی لەوەش كرد، سێ‌ قۆناغی دابەشكردنی زەوی هەبووە، ئێستە لە قۆناغی چوارەم و پێنجەمی دابەشكردنین، هەروەها ئەو زەوییانەی بەسەر فەرمانبەران دابەش كراون، هەموو زەوی بە نرخن.

27ی ئایاری ساڵی رابردوو مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان، بڕیاری دا زەوی بەسەر فەرمانبەرانی كوردستان دابەش بكرێت كە لە رابردوودا سوودمەند نەبوون، قۆناغی یەكەمی پرۆسەكە لە زاخۆ و گەرمیانەوە دەستی پێ كرد، دواتر هەولێر و سلێمانی گرتەوە كە هەر پارچە زەوییەك 200 مەترە

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه