بە فڕۆکەی F16 مۆڵگەیەکی تیرۆریستانی داعش تەقێنرایەوە.
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە لەلایەن فڕۆكە جەنگییەكانی عێراقەوە مۆڵگەیەكی تیرۆریستانی داعش لە سنووری پارێزگای كەركووك تەقێنرایەوە و سەرجەم چەكدارەكانی ناو مۆڵگەكە كوژران و لەناوبران. بەگوێرەی راگەیەنراوێكی شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە فڕۆكە جەنگییەكان لە جۆری (F_16) هێرشیان كردە سەر مۆڵگەیەكی تیرۆریستانی داعش لە وادی شای لە سنووری پارێزگای كەركووك.
وەڵام بدەوه