Kurdistan Press - بەڕێز مەسرور بارزانی بەردی بناغەی پرۆژەیەکی تری دانا بەڕێز مەسرور بارزانی بەردی بناغەی پرۆژەیەکی تری دانا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بەڕێز مەسرور بارزانی بەردی بناغەی پرۆژەیەکی تری دانا

ئەمڕۆ یەکشەممە 10/12، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕێورەسمی دانانی بەردی بناخەی پەیمانگەی ئەزهەر و ئاهەنگی دەرچووانی پەیمانگەی پێشنوێژ و وتاربێژانی هەولێر بەڕێوە چوو.
لە گوتارێكدا كە لە ڕێورەسمەكەدا پێشكەشی كرد، سەرۆكی حكومەت باسی لەوە كرد كە مامۆستایانی ئایینی ڕۆڵێكی زۆر گرنگیان لە مێژووی بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلی كوردستان ڕۆڵێکی دیار و بەرچاویان لە بەرگریکردن لە مافە ڕەواکانی گەلی کوردستان و پرسە نیشتمانییەکان و گەشەپێدانی هزری میانڕەوی و بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی ئایینی لە کوردستان گێڕاوە.
هەروەها سەرۆكی حكومەت ئاماژەی بە پەیوەندیی مێژوویی لە نێوان میسر و ئەزهەر و كوردستان كرد و ئەوەی خستە ڕوو كە لە سەردەمی سەرکردەی کورد سەلاحەددینی ئەییوبییەوە، ژمارەیەکی زۆری کورد ڕوویان لە میسر کردووە و لەوێ نیشتەجێ بوون و کەسایەتیی بە ناوبانگ و زانا و شاعیر و نووسەر و پیاوی گەورە و ناسراویان لێ هەڵکەوتووە.

ئەمەش دەقی گوتارەكەیە:
بە ناوی خوای گەورە و میهرەبان
بەڕێز نوێنەری زانکۆی ئەزهەر
مامۆستایانی ئایینی بەڕێز
قوتابیانی دەرچووی پەیمانگەی پێشنوێژ و وتار خوێنان
هەمووتان زۆر بەخێر بێن و زۆر خۆشحاڵم كە ئەمڕۆ لە خزمەت ئێوەی بەڕێز، لێرە لەگەڵتانم.
سەرەتا پیرۆزباییەکی گەرم لە قوتابیانی دەرچوو دەکەم و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم و ئومێدەوارم ببنە نموونەی مامۆستایانی ئایینی ڕەوشت بەرز کە لە ئاست ئەرکی پیرۆزی پێشنوێژیکردن و وتاربێژیی مزگەوتەکانمان بن.
مامۆستایانی ئایینی، ڕۆڵێکی زۆر گرنگیان لە مێژووی بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلی کوردستاندا گێڕاوە، هەروەها لە پێشخستنی زمان و ئەدەب و ڕۆشنبیریی کوردیشدا، ڕۆڵێکی کارایان هەبووە. بەشێکی زۆری سەرکردە و ڕێبەران و شاعیر و نووسەرانی کورد، کەسایەتیی ئایینی و مەلا و زانای ئایینی ئیسلام بوون کە ڕۆڵێکی دیار و بەرچاویان لە بەرگریکردن لە مافە ڕەواکانی گەلی کوردستان و پرسە نیشتمانییەکان و گەشەپێدانی هزری میانڕەوی و بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی ئایینی لە کوردستان و ڕووبەڕووبوونەوەی توندڕەویدا هەبووە.
بۆیە ڕێز و پێزانینێکی زۆرمان بۆ مامۆستایانی ئایینی هەیە و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم لە ئەرکی پیرۆزی خۆیان لە هوشیارکردنەوەی کۆمەڵگە و برەودان بە کولتووری بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان پێکهاتە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان و پەرەپێدانی پەیامی لێبوردەیی و خۆشەویستی لە نێو کۆمەڵگەدا.
ئەمڕۆش کە بەردی بناخەی پەیمانگەی ئەزهەرمان دانا ، هیوادارین ببێتە هاندەرێکی دیکە بۆ زیاتر پێگەیاندنی زانایانی ئایینی بە گیانی میانڕەویی کە زانکۆی ئەزهەری شەریف لە جیهانیی ئیسلامیدا پێی ناسراوە . سوپاسی زانکۆی ئەزهەر دەکەم بۆ هاریکاریی و هاوئاهەنگیکردنی لەگەڵ وەزارەتی ئەوقاف و پشتیوانیکردنی ئەم پەیمانگەیە.
پەیوەندییەکی مێژوویی لە نێوان میسر و ئەزهەر و کوردستان هەیە. خۆتان دەزانن لە سەردەمی سەرکردەی کورد سەلاحەددینی ئەییوبی، ژمارەیەکی زۆری کورد ڕوویان لە میسر کرد و لەوێ نیشتەجێ بوون و کەسایەتیی بە ناوبانگ و زانا و شاعیر و نووسەر و پیاوی گەورە و ناسراویان لێ هەڵکەوت. یەکەم ڕۆژنامەی کوردیش بە ناوی کوردستان، 127 ساڵ لەمەوبەر لە قاهیرە دەرچووە. هەروەها سەلاحەددین ئەییوبی ڕۆڵێکی دیاری لە پێشخستنی زانکۆی ئەزهەر و فراوانکردنیدا هەبوو، دواتر سەدان قوتابی کورد لەو زانکۆیەدا خوێندنیان تەواو کردووە و تەنانەت شوێنێکی تایبەتیش بە قوتابیانی کورد لە زانکۆی ئەزهەردا هەبووە بە ناوی (رواق الاکراد). بۆیە هیوادارین قوتابیانی کورد لە زانکۆی ئەزهەر وەک هەمیشە نموونەی قوتابی زیرەک و ڕەوشت بەرز بن و بە باشترین شێوە، سوود لەو دەرفەتە ببینن کە بۆ خوێندن لەو زانکۆیە پێیان دراوە.
لە دوا قسەكانمدا ، دەمەوێ ڕوو لە مامۆستایانی ئایینی بەڕێز بكەم، هەم سوپاسیان بكەم بۆ پشوودرێژیی و ماندووبوونیان، بۆ ئەو زەحمەتەی كە دەیكێشن لە رێنماییكردنی گەلەكەمان كە بەڕاستی جێگەی دەستیان دیارە لە هەموو شۆڕشەكانی بزووتنەوەی رزگاریخوازی كوردستان، بینیومانە كە مامۆستا هاوشانی پێشمەرگە لە جەبهە دژ بە ستەم و ستەمكاران وەستاوەتەوە و پەیامی میانڕەو لەناو كۆمەڵگەی كوردستاندا كە بڵاو بووەتەوە، ئەنجامی ڕێنمایی و ئامۆژگارییەكانی مامۆستایانی ئایینی بەڕێزە، بۆیە من ڕوو لە مامۆستا گەنجەكانیش دەكەم و داواكارم مامۆستایانی بەڕێزی ئایینی بەردەوام بن لە بڵاوكردنەوەی ئەو پەیامە میانڕەوییە كە پێویستە لە كۆمەڵگەی ئێمەدا زیاتر گرنگی پێ بدەین و ڕێگە نەدەین پەیامی توندڕەوی، توندوتیژی، یەكتر قەبووڵنەكردن، دژایەتیكردنی یەكتر و ئەم شتانە بواریان پێ بدرێت لە كوردستان بڵاو بكرێنەوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا