Kurdistan Press - لە هەولێر سێ پڕۆژەی گرنگ ئەنجام دران لە هەولێر سێ پڕۆژەی گرنگ ئەنجام دران | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

لە هەولێر سێ پڕۆژەی گرنگ ئەنجام دران

چوار پڕۆژەی دیكەی دروستكردنی ئاوەڕۆ لە شاری هەولێر جێبەجێ دەكرێن

لە چوارچێوەی پلانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و بە سەرپەرشتیی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوەڕۆی هەولێر بۆ ڕێگریكردن لە كۆبوونەوەی ئاوی زیادە و كەمكردنەوەی كاریگەرییەكانی لافاو لە وەرزی بارانباریندا، چوار پرۆژەی دیكەی ئاوەڕۆ لە شاری هەولێر دروست دەكرێن.

پڕۆژەكان:
1- دروستکردنی  ئاوەڕۆی سندووقی لە گەڕەکی فەرمانبەران، نزیک مزگەوتی فەرمانبەران.

2- دروستکردنی  ئاوەڕۆی سندووقی لە شەقامی کەرکووک. نزیک شوققەکانی شەهیدانی گردەڕەشە.

3- دروستكردنی ئاوەڕۆی سندووقی، بە قەبارە ( 2،5- 2،5)  لە گەڕەکی ژیان و خانووەکانی شەیدان بە درێژایی 4 کم.

4- دروستكردنی ئاوەڕۆ لە ناوچەی پیشەسازی باشوور.

جگە لەو پڕۆژانە، هاوكات لە شاری هەولێر، ئێستا چەندین پرۆژەی دیكەی خزمەتگوزاریی قیرتاوكردن و دروستكردنی شەقام و ئاوەڕۆ لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر لە قۆناغی جێبەجێكردندان.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا