هەولێر ...
کۆبونەوەیەك سەبارەت بە پڕۆسەی دانانی پۆستکۆد لە سەنتەری شار بەڕێوەچوو
ئەمڕۆ دووشەممە 2025.10.20، بەسەرپەرشتی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە چوارچێوەی پەرەپێدانی پۆست كۆد و دامەزراندنی سیستەمێكی یەکگرتووی دانانی ژمارە و ناونیشانکردن شەقام و كۆڵان و شوێنە گشتیەكانی سەنتەری شاری هەولێر، کۆبونەوەیەک لەگەڵ بەرێوبەرایەتیەكانی گشتی ئامار و پۆستەی هەولێر و لێژنەی پێکهێنراو بۆ ئەو مەبەستە بەرێوەچوو.
لە کۆبونەوەکەدا، دوای ئەوەی گفتوگۆ لەبارەی كاركردن بە سیستەمی پۆست كۆد و دانانی ژمارە و ناونیشانی تایبەت بۆ هەر ناوچە و كووچە و كۆڵانێك و شەقامێكی شار بەشێوەیەكی گشتی كرا، كە ئامانج لێی پێشكەشكردنی ئاسانکاری ناردن و وەرگرتن و دیاریکردنی گەڕەك و ناوچەكانی تری شارەكەیە و بەردەوامیش ئەو سیستەمە کار دەکات بۆ نوێکردنەوە و زیادکردنی کۆد پۆست بەشێوەیەكی یەکسان. تیشك خرایەسەر كارە تەكنیكیەكان و چۆنیەتی جێبەجێكردنی پڕۆسەكە بۆ دیاریکردنی شێوەی جۆغرافیای پۆست کۆد و یەکسانکردنی سیستەمەکە بە گوێرەی یاسا نێودەوڵەتییەکان بۆ سەرنتەری شار و قەزاو ناحییەكانی سنووری پارێزگای هەولێر.
لەوبارەیەشەوە پارێزگاری هەولێر، وێڕای دەستخۆشی لە ئامادەبووان، هەموو پاڵپشتی و هاریكارییەكی پارێزگای هەولێری بۆ سەرخستنی كارەكانیان دووپاتكردەوە و لایەنە پەیوەندیدارەكانیشی ڕاسپارد دەستبكەن بە دیراسەتكردنی زیاتری خاڵی دەستپكی پڕۆسەكە و دەستنیشانكردنی بودجەی پێویست بۆ ڕایكردنی كارەكان.
جێگەی باسە، سیستەمی پۆست كۆد، سیستەمێكی جیهانیە و لە دوای گەشەپێدانی زانیاری و تەکنەلۆژیا، لەپێناو یەکگرتووتی و ئاسانکاریكردن بۆ ناردنی بار و پەیام. لە زۆربەی وڵات و شارە گەورەكانی جیهان ئەم سیستەمە بەکاردەهێنن بۆ زیادکردنی دروستکردنی نیشانەکان و گەشەپێدانی نوێ شارەكان و بەرزکردنی ئەندازەی دڵنیایی لە نیشاندانی شوێنەكانی.
KurdistanPress
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

وەڵام بدەوه