Kurdistan Press - کاتی گەیشتنی مووچەی مانگی هەشت ئاشکرا کرا کاتی گەیشتنی مووچەی مانگی هەشت ئاشکرا کرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

کاتی گەیشتنی مووچەی مانگی هەشت ئاشکرا کرا

بڕیارە سبەی بەغدا بڕی 974 ملیار دینار وەك مووچەی مانگی ئاب بۆ فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بنێرێت، ئەوەیش دوای ناردنی بڕی 120 ملیار دینار لە داهاتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان دێت.

ئەمڕۆ چوارشەم 22ـی تشرینی یەكەم، ماڵپەڕی بەغداد ئەلیەوم لە زاری سەرچاوەیەك لە حكوومەتی عێراق بڵاوی كردەوە، سبەینێ بەغدا پارەی مووچەی مانگی هەشت رەوانەی هەرێم دەكات.

ئەو سەرچاوەیە گوتی، دوای ئەوەی محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕەزامەندی لەسەر خەرجكردنی مووچەی فەرمانبەران دەربڕی، سبەی پێنجشەم وەزارەتی دارایی حكوومەتی فیدراڵی دەست بە دابینكردنی بودجەی مووچەی فەرمانبەران دەكات.

ئاماژەی بەوەش كرد، سبەی وەزارەتی دارایی حكوومەتی فیدراڵی بڕی 974 ملیار دینار دەنێرێت و دەیخاتە سەر حیسابی لقی هەولێری بانكی ناوەندی عێراق، بە ئەگەرێكی زۆرەوە وەزارەتی دارایی هەرێم لە ڕۆژی هەینی دەست بە دابەشكردنی مووچە دەكات.

ئەوەیش دوای ئەوە دێت دوێنێ‌ هەرێمی كوردستان بڕی 120 ملیار دیناری وەك داهاتی ناوخۆ بۆ بەغدا نارد

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه