Kurdistan Press - حکومەت داشکانی گەورەی ڕاگەیاند حکومەت داشکانی گەورەی ڕاگەیاند | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

حکومەت داشکانی گەورەی ڕاگەیاند

داشکاندن لە کرێی خوێندن بە رێژەی 45% لە زانکۆ حکوومییەکان لە پاراڵێڵ و ئێواران و خوێندنی باڵا، دیبلۆمی باڵا، ماستەر و دکتۆرا دەکرێت.

د. توانا نەجەف، بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی کارگێڕی و دارایی لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند: "بریار دراوە بە بەردەوامبوونی داشکاندنی کرێی خوێندن بە رێژەی 45% لە زانکۆ حکوومییەکان بۆ ساڵی خوێندنی 2025_2026."

ئاماژەی بەوەش دا، داشکانەکە بۆ سەرجەم قۆناغەکانی بەرایی پاراڵێڵ و ئێواران و خوێندنی باڵا، دیبلۆمی باڵا، ماستەر و دکتۆرا دەبێت."

ساڵی ڕابردوو بۆ ئاسانكاریی و هاوکاریی زیاتری قوتابییان، سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران فەرمانی دەركرد لێخۆشبوونی 45% بکرێ.

بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی کارگێڕی و دارایی لە وەزارەتی خوێندنی باڵا، ئەوەی خستە ڕوو، ساڵی ڕابردوو بڕیارەکه دەرچوو، ئەمساڵیش بەردەوام دەبێت و هاوکارییەکی باشە بۆ قوتابییان.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا