ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2025/10/27 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، فه‌رمانێكى هه‌رێمیى بۆ هێنانه‌كایه‌ى ناحیه‌ى به‌رده‌قاره‌مان له سنوورى پارێزگاى سلێمانى واژۆ كرد كه سه‌ر به قه‌زاى بازیان ده‌بێت.
هێنانه‌كایه‌ى ناحیه‌ى به‌رده‌قاره‌مان، كه له ئه‌مڕۆوه ده‌چێته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه، وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ى باشترى داوا و چاوه‌ڕوانییه‌كانى هاووڵاتیانى ناحیه‌كه و گونده‌كانى ئه‌و سنووره ده‌بێت، هه‌روه‌ها هاوكار و یارمه‌تیده‌ره بۆ بره‌ودان به خزمه‌تگوزارییه گشتییه‌كان و كاروبارى كارگێڕى له‌و ناوچه‌یه.


وەڵام بدەوه