Kurdistan Press - سەرۆك بارزانی سەردانی كەلها نزاركێ دەكات سەرۆك بارزانی سەردانی كەلها نزاركێ دەكات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سەرۆك بارزانی سەردانی كەلها نزاركێ دەكات

ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە 28ی تشرینی یەكەمی 2025 لە شاری دهۆك سەرۆك مەسعود بارزانی سەردانی (كەلها نزاركێ)ـی كرد.

لەو سەردانەدا كە بەڕێز مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و ژمارەیەك لە بەرپرسانی حزبی و حكوومی یاوەری سەرۆك بارزانی بوون، سەرۆك بارزانی (كەلها نزاركێ)ـی بەسەر كردەوە كە یەکێکە لە نیشانەکانی مەزلوومیەتی گەلی کوردستان، لەوێدا لە سەردەمی رژێمی پێشووی عێراقدا ژمارەیەکی زۆری هاووڵاتیانمان بەشێوەیەکی نامرۆڤانە ئازار دراون و شەهید و ئەنفال کراون و بڕیارە ئەو شوێنە ببێتە مۆزەخانەیەکی نیشتیمانی بۆ زیندووڕاگرتنی یادی شەهیدان و ئەنفالکراوان. لەو سەردانەدا سەرۆك بارزانی لە پڕۆسەی نۆژەنكردنەوە و هەنگاوەكانی بوونی (كەلها نزاركێ) بە مۆزەخانەیەكی مێژوویی و نیشتیمانی ئەنفال ئاگادارکرایەوە. هەروەها سەرۆك بارزانی فاتیحەی بۆ گیانی ئەو شەهیدانە خوێندەوە كە لەو شوێنەدا بەدەستی ڕژێمی بەعس لە قۆناغی هەشتەمی ئەنفالدا شەهید كران.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه