ئەمڕۆ پێنجشەممە 10/30، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، یەکەم نەمامی پڕۆژەی پشتێنەی سەوزایی لە شاری هەولێر چاند.
لە گوتارێكدا كە لە ڕێورەسمەکەدا پێشكەشی كرد، سەرۆكی حكومەت ئاماژەی بە گرنگیی پرۆژەكە بۆ پاككردنەوەی هەولێر كرد و هۆشداریشی لەوە دا كە بەهۆی گۆڕانی كەشوهەوا و بە بیابانبوونەوە، ئەگەر هەیە خەڵكی ناچار بە كۆچكردن بن كە ئەم كۆچكردنەش تەنیا لە هەرێمی كوردستان ناوەستێت، بەڵكوو خەڵكی بەرەو وڵاتانی ئەورووپاش كۆچ دەكەن، بۆیە داوای لەو وڵاتانە كرد، یارمەتیی هەرێمی كوردستان بدەن لە سەرخستنی پرۆژەكانی تاوەكوو رێگە لە بیابانبوون بگیرێت و كاریگەریی گۆڕانكارییەكانی كەشوهەوا كەم بكرێتەوە.
هاوكات سەرۆكی حكومەت ئاماژەی بەوە كرد كە پرۆژەكە بەشێکە لە بەرنامەکانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ فرەچەشنكردنی سەرچاوەكانی داهاتی هەرێمی كوردستان، بەوەی كە كەرتی تایبەت سوود لە بەرهەمی ئەو دار زەیتوونانە دەبینن كە لە پرۆژەكەدا بەرهەم دێت.
KurdistanPress
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

وەڵام بدەوه