Kurdistan Press - وەزارەتی دارایی سبەی مووچەی ئەو کەسانە دابەشدەکرێت وەزارەتی دارایی سبەی مووچەی ئەو کەسانە دابەشدەکرێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

وەزارەتی دارایی سبەی مووچەی ئەو کەسانە دابەشدەکرێت

سبەی مووچەی مانگێکی خانەنشینانی پێشمەرگە دابەش دەکرێت.

لەسەر فەرمانی بەڕێز مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سبەی پێنج شەممە ( ٢٠٢٥/١١/٦ ) مووچەی مانگێکی خانەنشینانی پێشمەرگە دابەش دەکرێت کە لەدوای ٢٠٢٥/١/١ خانەنشین بوونەو تا ئێستا لەلایەن حکومەتی فیدراڵەوە مووچەکانیان بۆ خەرج نەکراوە.

لای خۆشیەوە بەڕێز وەزیری دارایی و ئابووری بەڕێوبەرایەتی گشتی ژمێرکاری و گەنجینەکان و بانکەکانی ڕاسپارد سبەی سەرجەم ڕێکارەکان تەواو بکەن و مووچەیەکیان بۆ خەرج بکرێت.

هاوکات بەڕێوبەرایەتی خانەنشینی لە وەزارەتی پێشمەرگەو بەڕێوبەرایەتی گشتی خانەنشینی لە وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕاسپێردران بە زووترین کات دۆسیەی سەرجەم ئەو پێشمەرگەو ئەفسەرو پلەدارانە تەواو بکەن کە بڕیاری خانەنشینبونیان بۆ دەرچووە.
ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابووری
٢٠٢٥/١١/٥

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه