وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی ڕێکخستنەوەی کەرتی گواستنەوە و پاراستنی ژینگە و سەلامەتی هاووڵاتییان، کۆمەڵێک مەرج و ڕێنمایی نوێی بۆ هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل و مۆدێلە ڕێگەپێدراوەکان بۆ ساڵی 2026 بڵاوکردەوە.
بەپێی ڕێنماییەکانی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێم بۆ دڵنیابوونەوە لە توندوتۆڵی و پاراستنی ژینگە، پێویستە هەموو ئۆتۆمبێلێکی هاوردەکراو ئەم مەرجانەی تێدا بێت:
هەبوونی بڕوانامەی نێودەوڵەتی (COC) و بڕوانامەی سیستەمی ستۆپی (ABS).
سیستەمی ئەگزۆز: دەبێت بەردی ساڵۆنسا (کەتەلایزەر)ی تێدابێت و دەستکاری نەکرابێت، بە مەبەستی کەمکردنەوەی گازە زیانبەخشەکان و پاراستنی ژینگە.
دووەم: پێناسەی ئۆتۆمبێلی سفر کیلۆمەتر
تەنیا ئەو ئۆتۆمبێلانە بە “سفر کیلۆمەتر” هەژمار دەکرێن کە کەمتر لە 200 کیلۆمەتر ڕێیان بڕیبێت. ئەگەر ئۆتۆمبێلێک 201 کیلۆمەتر یان زیاتر ڕۆشتبێت، وەک
ئۆتۆمبێلی بەکارهاتوو مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت.
سێیەم: مۆدێلە ڕێگەپێدراوەکان بۆ ساڵی 2026
بەگوێرەی جۆری بەکارهێنان، مۆدێلەکان بەم شێوەیە دیاریکراون:
ئۆتۆمبێلی تاکسی: دەبێت تەنیا “سفر کیلۆمەتر” بێت.
ئۆتۆمبێلی تایبەت: دەبێت سێ مۆدێل بێت بە ساڵی دەرچوونەوە (واتە مۆدێلی 2024 و بەرەو سەر).
ئۆتۆمبێلی کشتوکاڵی و بیناسازی: 16 مۆدێل (واتە لە مۆدێلی 2010 کەمتر نەبێت).
کەرەڤانە: 17 مۆدێل ڕێگەپێدراوە.
تانکەر و کرێن: 11 مۆدێل (واتە مۆدێلی 2015 کەمتر نەبێت).
پاس (زیاتر لە 25 سەرنشین): 9 مۆدێل بە ساڵی دەرچوونەوە.
بارهەڵگری بچووک: 4 مۆدێل.
بارهەڵگری گەورە: 9 مۆدێل (واتە مۆدێلی 2017 و بەرەو سەر).
چوارەم: ئەو ئۆتۆمبێلانەی هاوردەکردنیان قەدەغەیە
بۆ پاراستنی کوالێتی و سەلامەتی، هاوردەکردنی ئەم جۆرانە بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە:
ئۆتۆمبێلی سووتاو و ژێرئاوکەوتوو.
ئۆتۆمبێلی خوار مۆدێل (کە لە مەرجەکانی سەرەوەدا دیاریکراون).
ئۆتۆمبێلی سوکان ڕاست.
توکتوک: بەهەموو شێوەیەک هاوردەکردنی بۆ هەرێمی کوردستان قەدەغەیە.
پێنجەم: هاندانی ئۆتۆمبێلی دۆستی ژینگە (کارەبایی و هایبرید)
وەک پاڵپشتییەک بۆ پاراستنی پاکوخاوێنی ژینگە، وەزارەتی ناوخۆ بڕیاریدا:
ئۆتۆمبێلی کارەبایی و هایبرید بە تەواوی لە باج دەبەخشرێن. ئەمەش هەنگاوێکە بۆ هاندانی کۆمپانیاکان و هاووڵاتییان بۆ بەکارهێنانی ئەم تەکنەلۆژیا نوێیە.
شەشەم: ئۆتۆمبێلی گوللەنەبڕ (درع)
هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی گوللەنەبڕ ڕێگەپێدراوە بەپێی مەرجە تەکنیکییەکان و ساڵی دەرچوون، بەڵام مەرجی ئەوەی لەسەرە کە تا ٥ ساڵ خاوەنەکەی مافی کڕین و
فرۆشتنی پێوەی نییە و دەبێت تەنیا لەسەر ناوی هاوردەکار بێت.
حەوتەم: مەرجەکانی هاوردەکردنی ماتۆڕسکیل
هاوردەکردنی ماتۆڕسکیل (ئاسایی) تا چوار ساڵ قەدەغەیە.
ماتۆڕسکیلی کارەبایی: تەنیا بۆ فەرمانگە حکومییەکان و ئەو کۆمپانیایانەی کاری “دیلیڤەری و پۆستە” دەکەن ڕێگەپێدراوە.
KurdistanPress
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

وەڵام بدەوه