درەنگانی شەوی رابردوو بەهۆی هاتنی نزمە پاڵەپەستۆیەك بۆ سەر هەرێمی كوردستان، لە چەند شوێنێك بەفر باری و كەشناسێكیش دەڵێت، پێویستە بەرپرسانی ئیداری بۆ هەفتەی داهاتوو ئامادەكاری بۆ بارانێكی زۆر بكەن.
شەوی رابردوو جگە لە بارانبارین، بەفرێكی زۆر باریوە و لە سنووری كێلێ 17 سانتیمەتر بەفر باریوە.
هاوكان هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی شارەزای كەشناسی رایگەیاند، لە 28ـی كانوونی یەكەم، شەپۆلێكی باران و بەفر ڕوو لە هەرێمی كوردستان دەكات، لە قۆناغی یەكەمدا شەپۆلەكە لە شەپۆلێكی بەفر و بارانی مامناوەند گۆڕاوە بۆ شەپۆلێكی بەفر و بارانبارینی بەهێز.
دەشڵێت، ئەو شەپۆلە بۆ تەواوی ناوچە جیاوازەكانی هەرێمی كوردستان جێگیر بووە، داوا لەلایەنە پێوەندارەكانی دەكەم ئامادەكاری بكەن بۆ هەر ڕووداوێكی نەخوازراو، چونكە ئەگەری هەیە بەهۆی دابەزینی زیاتری پەستانی هەوا و دروستبوونی بارستە هەوری زەبەلاح كە بە هەوری سوپەرسێڵ ناسراوە، تاوەبارانی خێرا و بەلێزمە لە هەندێ كاتدا بەشێك لە ناوچەكانی هەرێم بگرێتەوە.
روونی كردەوە، پیشبینی دەكرێت لە هەندێك ناوچە 200 ملم باران ببارێت، ببێتە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو و دروستبوونی لافاو.
KurdistanPress
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
ئەوانەش ببینە
NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان
هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە
دۆخی تاریک
ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا

وەڵام بدەوه