Kurdistan Press - بەفر و باران دەبارێت بەفر و باران دەبارێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بەفر و باران دەبارێت

بەڕێوەبەرایەتیی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی بۆ دۆخی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتوو بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، لە شەوی هەینییەوە شەپۆلێکی دابارین ناوچە جیاجیاکانی هەرێم دەگرێتەوە.
 
ڕۆژی پێنجشەممە، 25ـی کانوونی یەکەم، بەرێوبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی، ڕایگەیاند: ئاسمانی هەرێم بە گشتی نیمچە هەور دەبێت. پلەکانی گەرما لە ناوچە شاخاوییەکان بەراورد بە دوێنێ 1-2 پلە نزم دەبنەوە و لە ناوچەکانی دیکە جێگیر دەبن.
بۆ ڕۆژی هەینی، 26ـی کانوونی یەکەم، پێشبینی دەکرێت ئاسمان لە نیمچە هەورەوە بۆ هەوری تەواو بگۆڕێت. لەکاتەکانی شەودا نمە باران لە ناوچە سنوورییەکانی ڕۆژهەڵات پارێزگای هەڵەبجە دەستپێدەکات، هاوکات بەفرێکی کەم لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان دەبارێت. دواتر کاریگەری دابارینەکە سنووری پارێزگای دهۆکیش دەگرێتەوە.
کەشناسی هۆشداری دەدات کە بۆ بەیانی ڕۆژی شەممە، ناسەقامگیری کەشوهەوا زۆربەی ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە. پلەکانی گەرما بە شێوەیەکی بەرچاو ڕوو لە نزمبوونەوە دەکەن و نمە باران لە ناوچە جیاجیاکان دەبارێت، هەروەها بەفرێکی کەم بۆ مامناوەند لە زۆربەی ناوچە شاخاوییە بەرز و نیمچە بەرزەکان دەبارێت و کاریگەری ئەم شەپۆلە بەردەوامی دەبێت.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: لە کاتی داباریندا، مەودای بینین بۆ 4 - 6 کیلۆمەتر کەمدەبێتەوە، بۆیە داوا لە شۆفێران دەکرێت لە ناوچە شاخاوییەکان بە وریاییەوە لێخوڕین بکەن.
بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی:
هەولێر: 12 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 10 پلەی سیلیزی
دهۆک: 11 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 11 پلەی سیلیزی
کەرکوک: 13 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 11 پلەی سیلیزی
سۆران: 9 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 14 پلەی سیلیزی

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه