Kurdistan Press - کورد پۆستێکی تری لە دەستدا کورد پۆستێکی تری لە دەستدا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

کورد پۆستێکی تری لە دەستدا

ڕووداوەکانی 16 ئۆکتۆبەری 2017 و نەگەڕانەوەی ئەفسەرانی کوردی خەڵکی خورماتوو بۆ خزمەتکردنی شارەکەیان، بوونەتە هۆی ئەوە لە گۆڕانکارییە ئیدارییە ئەمنی و مەدەنییەکانی شارەکەدا، کورد لە هەموو پۆستێک دابماڵدرێت.

کاوە شێخانی ڕاوێژکاری ئەمنی پارێزگای سەڵاحەددین ئەمڕۆ شەممە 27ی کانوونی یەکەمی 2025، لە بارەی گۆڕانکارییە ئەمنییەکانی شارۆچکەی خورماتوو ڕایگەیاند: بە گشتیی لە سنووری پارێزگای سەڵاحەددین لە کۆی دوو هەزار ئەفسەری پۆلیس، مەگەر تەنیا دووانیان کورد بن، ئێستاش تاکە بەرپرسێکی کورد لە پۆلیسی خورماتوو، کە بەرپرسی پاسەوانانی دامەزراوەکانی حکوومی بوو، لە پۆستەکەی دوورخراوەتەوە و جێگرەکەی کە عەرەبە، خراوەتە شوێنەکەی.

لە بارەی هۆکاری ئەوەی ئەفسەرێکی کورد لەو پۆستە دانەنراوەتەوە، کاوە شێخانی گوتی: ئەفسەرانی کوردی خەڵکی شارەکە ئامادە نین بگەڕێنەوە و لە خورماتوو خزمەت بکەن، ئەمەش کێشەیەکی گەورەی بۆ کورد دروستکردووە، هەرچەندە پێشتریش داوامان کردووە بگەڕێنەوە لە خورماتوو خزمەت بکەن، بەڵام ئامادە نین بگەڕێنەوە شارەکەیان بکەن.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه