Kurdistan Press - شەختە دروست دەبێت شەپۆلێکی تری بەفر بارین بەڕێوەیە شەختە دروست دەبێت شەپۆلێکی تری بەفر بارین بەڕێوەیە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

شەختە دروست دەبێت شەپۆلێکی تری بەفر بارین بەڕێوەیە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ سێشه‌ممه‌ لەناوچە شاخاویەكان شوختە دروستدەبێت و سبەینێش لە چەند ناوچەیەك بەفربارین بەردەوام دەبێت و ئەگەری هەیە تا 10 سانتیمەتر ببارێت.

بەوتەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی، پێشبینیدەكرێت ئەمڕۆ  سێشەمم ئاسمان ساماڵ و سارد دەبێت لەگەڵ بونی هەندێك پەڵە هەور و ناوچە شاخاوییەكان نیمچە هەور دەبێت  لە شەودا دروستبونی شەختە و بەستن دەبێت لە سەر ناوچە شاخاوییەكان، سەنتەری پارێزگاكان لە سفر پلەی سیلیزی نزمدەبێتەوە. 

راشیگەیاندوە، "سبەی چوار شەممە  كەش ساردو نیمچە هەور دەبێت لە دوای نیوەڕۆ شەپۆڵێكی بەفربارین رو لە بەشێك لەم ناوچانە دەكات (سنوری پارێزگای دهۆك - ئیدارەی زاخۆ -مێرگەسور -ئامێدی – سنوری ئیدارەی سۆران -بەشێك لە ئیدارەی ڕاپەرین و چیای سەفین لە پارێزگای هەولێر) بڕی بەفری پێشبینیكراو لە نێوان (5-10) سانتیمەتر دەبێت، لە كاتی زیادبونی كاریگەری شەپۆلەكە ئەگەری نمە بارانیش دەبێت بە تێكەڵی لەسەر ناوچەی جیاجیا".

سەبارەت بە پلەكانی گەرما، كەشناسی هەرێم باسی لەوەكردوە، "پلەكانی گەرما لە هەندێك ناوچە بەرزدەبنەوە، ئەو ناوچانەی لە ژێر كاریگەری شەپۆلی بەفردا دەبن، پلەكانی دەبێت نزمدەبنەوە بۆ سبەی چوارشەممە، مەودای بینینیش 7– 9  كیلۆمەتر دەبێت و لە كاتی بەفربارینیش مەودای بینین بۆ یەك كیلۆمەتر كەمدەبێتەوە".

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 7 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 5 پلەی سیلیزی
دهۆك : 3 پلەی سیلیزی
زاخۆ  : 4  پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 5 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 9 پلەی سیلیزی

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه