Kurdistan Press - خوێندنی قوتابیان لەو سنورە کرایە ئۆنڵاین خوێندنی قوتابیان لەو سنورە کرایە ئۆنڵاین | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

خوێندنی قوتابیان لەو سنورە کرایە ئۆنڵاین

خوێندنی قوتابیانی قۆناغی یەکەم دەکرێتە ئۆنلاین

زانکۆی سۆران بڵاوی کردەوە، بەهۆی نالەباریی کەش و هەوا و لە پێناو پاراستنی سەلامەتیی و تەندروستیی قوتابیان، ئەنجومەنی زانکۆی سۆران بڕیاریدا، کە  خوێندنی قوتابیانی قۆناغى یەکەمی بەشە زانستییەکانی سەرجەم فاکەڵتییەکانی زانکۆی سۆران، بۆ ئەم هەفتەیە لە ٣ـی کانوونی دوومی ٢٠٢٦ تاکو ٨ـی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦، بکرێتە ئۆنلاین.

بۆ ئەم مەبەستەش، بەشە زانستییەکانی سەرجەم فاکەڵتییەکان، کات و خشتەی بەڕێوەچوونی وانەکان بەگوێرەی ئەم پێشهاتە تازەیە ئامادە دەکەن و بۆ قوتابییان ڕەوانە دەکرێت.

تێبێنی: ئەم بڕیارە تەنها تایبەتە بە قوتابیان، دەوامی کارگێری فەرمانبەرانی زانکۆ ئاسایە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه