Kurdistan Press - هۆشیار زێباری "ئەوەی دێت گەورەترە" هۆشیار زێباری "ئەوەی دێت گەورەترە" | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

هۆشیار زێباری "ئەوەی دێت گەورەترە"

هۆشیار زێباری، ئەندامی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، سەرەتای ساڵی 2026، دەستپێکێکی سەخت بوو بۆ جیهانی نوێ و دەڵێت، "ئەوەی دێت، گەورەترە."
هۆشیار زێباری، ئەندامی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس نووسیویەتی، "لە شەڕی باشووری یەمەن لەسەر هەژموون و ناڕەزایەتییەکانی ئێرانەوە بگرە تاوەکوو ڕووبەڕووبوونەوەی ئەمه‌ریکا لە ڤەنزوێلا و دەستگیرکردنی سەرۆکەکەی لە ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی خێرای ئەمه‌ریکیدا، هەروەها گرژی و ئاڵۆزییە هەرێمییەکانی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست، هەموویان ئاماژەن بۆ ئەوەی کە ئەوەی دێت، گەورەترە."
هۆشیار زێباری ئاماژەی بەوەش کردووە، میدیای عەرەبی وەک پێویست گرنگی بە ڕووداوەکانی ئێران و ڤەنزوێلا نەداوە و دەڵێت، "ڕووداوە دراماتیکییەکانی خۆپێشاندانەکانی ئێران و ڕووداوە سەربازییەکانی ئەمه‌ریکا لە ڤەنزوێلا، وەک پێویست لە کەناڵە ئاسمانییە عەرەبییەکاندا گرنگییان پێنەدرا و بە شێوەیەکی سەرەکی سەرنجیان لەسەر ئۆپەراسیۆنەکانی باشووری یەمەن لە حەزرەمەوت بوو."
بە بڕوای هۆشیار زێباری، بەهۆی گرنگینەدان بەو ڕووداوانە، "وێنە گەورەکەی هەرێمەکە و جیهانیان لەدەستچوو و وێنە گشتییەکەی ڕووداوە گرنگەکان ون بوو."

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه