ئەمساڵ ھەموو ھاووڵاتیەک لە سیستەمی تەندروستی کۆدی خۆی دەبێت
وەزیری تەندروستی حکوومەتی ھەرێم باسی پلانی ئەمساڵی وەزارەت دەکات و دەڵێت، ئەمساڵ پلانی زۆر باشمان داناوە بۆ ئەوەی لە بواری تەندروستی خزمەتی ھاووڵاتیان بکرێت، لەوانە دابینکردنی بیمەی تەندروستی و دروستکردنی کۆد بۆ ھەموو ھاووڵاتیان و کردنەوەی چەندین پڕۆژەی ستراتیژی.
دکتۆر سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، بەرنامەی کارمان بۆ ئەمساڵ ئەوەیە چەندین پڕۆژەی گرنگی ستراتیژی بواری تەندروستی بکەینەوە کە لە تەواوبوون و دابینکردنی پێداویستی دان، ھاوکات ئەمساڵ ساڵی دابینکردنی بیمەی تەندروستی دەبێت و دوای دەست بەکاربوونی پەرلەمان پڕۆژەی بیمەی تەندروستی کە ڕەشنووسیشی ئامادەیەو بۆ ئەنجوومەنی وەزیران ڕەوانە کراوە و پەسەند دەکرێت و دواتر ڕەوانەی پەرلەمان دەکرێت، دوای پەسەنکردنی لە پەرلەمانی کوردستانیش ھەموو ھاووڵاتیەک دەبێتە خاوەن بیمەی تەندروستی بێ جیاوازی.
وەزیری تەندروستی گوتیشی، ئەمساڵ ساڵی بە ئەلیکترۆنیکردنی داموودەزگاکان دەبێت و پێویستە ھەموو ھاووڵاتیەک بێتە خاوەنی کۆدی ئەلیکترۆنی تەندروستی و دۆسیەی ھەموو ھاووڵاتیەک لە سیستەمی تەندروستی کۆدی خۆی دەبێت. جگە لەوەش ئەمساڵ گرنگی زۆر بە داموودەزگا تەندروستیەکانی دەرەوەی شارەکان دەدرێت، بۆیە بەردەوام کار دەکەین بۆ ئەوەی باشترین خزمەتگوزاری تەندروستی پێشکەشی خەڵکی خۆمان بکەین.
بەرزنجی دەشڵێت، ھەر ئەمساڵ نەخۆشخانەی شێرپەنجە لە ھەرێمی کوردستان لە بواری جێبەجێکردن دایە تەواو دەبێت و دەکەوێتە خزمەت ھاووڵاتیان، کە لەقۆناغی کۆتایی دایە. ھاوکات ھەر لەمساڵدا ئەو پڕۆژانەی ستراتیژی و گرنگن و تەواو نەکراون بەھۆی بارودۆخی دارایی دۆخی دارایی باش بێت دەست بەتەواوکردنیان دەکرێت.
کۆد و بیمەی تەندروستی بۆ هاوڵاتیان بەردەست دەکرێت
1رۆژ پێش ئێستا |
KurdistanPress ![]() |
KurdistanPress
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
ئیسرائیل قەوماندی
1 رۆژ پێش ئێستا
ئەمریکا هاتە دەنگ
1 رۆژ پێش ئێستا
کورد لە نێوان دیالۆگ و زەبروزەنگدا
1 رۆژ پێش ئێستا

وەڵام بدەوه