Kurdistan Press - سێ پێشمەرگەی کوردستان دەستگیرکران سێ پێشمەرگەی کوردستان دەستگیرکران | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سێ پێشمەرگەی کوردستان دەستگیرکران

ئەمڕۆ یەکشەمە سوپای عێراق سێ پێشمەرگە دەستگیرکران. سێ پێشمەرگەی كوردستان لە یەكێک بازگەكانی سنووری خورماتوو، بەبیانووی (هەڵگرتنی چەک) دەستگیر كراون. 

ئەمڕۆ  یەكشەممە 11ـی 1ـی 2026، سوپای عێراق لە بازگەی (خدر وەلی) لە سنووری قەزای خورماتوو، بەبیانووی (هەڵگرتنی چەک) سێ پێشمەرگەی لیوای 9 دەستگیر دەكەن. 

ئەو پێشمەرگانە ناویان دەرباز محەمەد، جومعە حەمە عەبدولڕەحمان و عومەر جەلال عەبدولڕەحمانە و خەڵكی هەولێرن و لەكاتی گەڕانەوەیان بۆ دەوامی فەرمیی خۆیان بە بیانووی (هەڵگرتنی چەک) لەلایەن سوپای عێراقەوە دەستگیر دەكرێن.

هەر بەپێی زانیارییەكان، لایەنە پەیوەندیدارەكانی ئەو سنوورە لە سەر هێڵن بۆ ئەوەی ئازاد بكرێن.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه