Kurdistan Press - ڕوونکردنەوەیەک لەبارەی بەشەخۆڕاکی مانگانە دەدرێت ڕوونکردنەوەیەک لەبارەی بەشەخۆڕاکی مانگانە دەدرێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ڕوونکردنەوەیەک لەبارەی بەشەخۆڕاکی مانگانە دەدرێت

لەبارەی ئەودەنگۆیانەی چەند رۆژێكە لە میدیاكانی عێراق و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لەبارەی كەمكردنەوەی مادەكانی بەشەخۆراك دەدرێت، وەزارەتی بازرگانی فیدراڵ روونكرنەوە دەدات و دەڵێت: "مادەكان وەكو خۆیانن."

وەزارەتی بازرگانیی عێراقی فیدراڵ، لە راگەیاندراوێكدا بڵاوی كردەوە: "  ئەو دەنگۆیانەی باس لە سڕینەوە یان کەمکردنەوەی هەندێک لە مادەکانی  سەبەتەی بەشەخۆراکی مانگانە دەکەن راست نین و جەخت دەكەینەوە مادەكان وەک خۆیانن."

بەپێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی بازرگانی عێراق مادەکانی بەشەخۆراکی مانگانە پێکهاتووە لە:ئارد 9 کیلۆگرام،برنج:3 کیلۆگرام، شەکر یەک کیلۆگرام، پاقلەمەنییەکان: یەک کیلۆگرام، لەگەڵ دۆشاوی تەماتە و زەیتیش."

جەختی كردووەتەوە، كۆگاكانیان خۆراكی پێویست و ستراتیژیان تێدایە و كێشەی كەمی خۆراك نییە,

لای خۆیەوە دلێر عەبدولواحید، بەڕێوەبەری دابەشکردنی خۆراک لە هەولێر،  ڕاگەیاند: دەستمان بە دابەشکردنی بەشەخۆراكی هەشتەمی 2025  كردووە و لە رێگە بریكارەكان دەگاتە دەستی هاووڵاتییان."

ئاماژەی بەوەش دا: بەشەخۆراكەكە پێکهاتووە لە برنج، شەكر، نیسك و دۆشاوی تەماتە و زەیت و ئارینۆک.

ئەوەشی خستە ڕوو، خۆراكی پێویست لەبەردەستە و كێشەیان لە مادەكاندا نیە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا