Kurdistan Press - شاندێکی پارتی سەردانی (دەوڵەتی یاسا، بەدر، نەهجی نیشتمانی و سۆمەرییون) کرد شاندێکی پارتی سەردانی (دەوڵەتی یاسا، بەدر، نەهجی نیشتمانی و سۆمەرییون) کرد | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

شاندێکی پارتی سەردانی (دەوڵەتی یاسا، بەدر، نەهجی نیشتمانی و سۆمەرییون) کرد

شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتی دکتۆر فوئاد حسێن، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتیمان، سەردانی هەریەک لە فراکسیۆنەکانی (دەوڵەتی یاسا، بەدر، نەهجی نیشتمانی و سۆمەرییون)یان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کرد،ئەمەش لە چوارچێوەی گفتوگۆ  بەردەوامەکانی نێوان هێزە سیاسییەکان.

لە دیدارەکاندا، باس لە پێشهاتە سیاسییەکان و مافە دەستوورییەکانی داهاتوو کرا. هەروەها جەخت لە گرنگیی هەماهەنگی و ڕاوێژی نێوان فراکسیۆنەکان کرایەوە، بە ئامانجی پشتیوانیکردن لە سەقامگیریی سیاسی، بەهێزکردنی کاری هاوبەش و خزمەتکردنی بەرژەوەندییە گشتییەکانی وڵات.

هاوکات لە كۆبوونەوەكاندا دووپاتی ئەوە كرایەوە  کە پێویستە گفتوگۆ و لێکتێگەیشتنی نێوان هێزە سیاسیەکان بەردەوام بێت، بۆ ئەوەی ڕێڕەوی دەستووری بپارێزرێت و ڕۆڵی دامەزراوەی یاسادانان لەم قۆناغە هەستیارەدا بەهێزتر بکرێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه