ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا وردەکاریی ڕێککەوتنێکی گشتگیر و مێژوویی لەگەڵ حکومەتی سووریا ڕاگەیاند، کە ئامانج لێی کۆتاییهێنانە بە ململانێ چەکدارییەکان و یەکخستنەوەی دامەزراوە سەربازی و کارگێڕییەکانە لە چوارچێوەی یەکگرتوویی خاکی سووریادا.
🔴 ڕاگرتنی تەواوەتی تەقەکردن لەنێوان سوپای سووریا و هێزەکانی سووریای دیموکرات لەژێر چەتری ڕێککەوتنێکی گشتگیردا.
🔴 دەستپێکردنی پڕۆسەیەکی تێکەڵکردنی پلەبەندی بۆ هەردوو هێزی سەربازی و کارگێڕیی لایەنەکان.
🔴 کشانەوەی هێزە سەربازییەکان لە هەموو ئەو خاڵانەی کە وەک هێڵی بەریەککەوتن و تەماس هەژمار دەکران.
🔴 چوونە ناوەوەی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ (وەزارەتی ناوخۆ) بۆ ناو سەنتەری شارەکانی حەسەکە و قامیشلۆ.
🔴 دەستپێکردنی پڕۆسەی یەکخستنی هێزە ئەمنییەکان لە تەواوی ناوچەکەدا.
🔴 پێکهێنانی فیرقەیەکی سەربازی نوێ کە سێ لیوای هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) لەخۆدەگرێت.
🔴 پێکهێنانی لیوایەکی تایبەت بۆ هێزەکانی کۆبانێ لە چوارچێوەی فیرقەیەکی سەربازی سەر بە پارێزگای حەلەب.
🔴 تێکەڵکردنی دامودەزگاکانی بەڕێوەبەریی خۆسەر لە ناو دامەزراوەکانی دەوڵەتی سووریادا.
🔴 جێگیرکردنی فەرمانبەرانی مەدەنی بەڕێوەبەریی خۆسەر و بە فەرمیکردنی پێگەکانیان لە دامەزراوەکانی دەوڵەتدا.
🔴 چارەسەرکردن و چەسپاندنی مافە مەدەنی و پەروەردەییەکانی گەلی کورد لە سووریادا.
🔴 دابینکردنی گەرەنتی پێویست بۆ گەڕانەوەی هەموو ئاوارەکان بۆ سەر زێد و ناوچەکانی خۆیان.
🔴 هەماهەنگی بۆ یەکخستنەوەی خاکی سووریا و چڕکردنەوەی هەوڵەکان بۆ ئاوەدانکردنەوەی وڵات.
KurdistanPress
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
دوو کۆنگرێسمان یاسای پاراستنی کورد ناساند
1 رۆژ پێش ئێستا

وەڵام بدەوه