Kurdistan Press - کەشناسی هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە کەشناسی هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

کەشناسی هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە

هۆشداری کەشناسی بۆ ڕۆژانی شەممە و یەک و دوو شەممە ( 9,8,7-02-2026) 

ێشبینی دەکرێ درەنگانی شەوی هەینی لە سەر شەممە هەرێمی کوردستان بکەوێتە ژێر کاریگەری شەپۆلێکی باران بارین و بەفر بارین سەرەتا  لەکاتەکانی دوای دوای نیوە شەو تا پێش نیوەڕۆی شەممە بارانی پچڕپچڕ دەبێت لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی هەرێم (سلێمانی و هەڵەبجە)و گەرمیان و کەرکووک و ڕاپەڕین وە لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باکوور تەنها کەمێک نمە باران دەبێت , پاشان کاریگەری شەپۆلەکە درێژ دەبێتەوە و سەرجەم ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە , لە کاتەکانی پێش نیوە شەو تا پێش بەرەبەیانی یەکشەممە بۆ ماوەیەکی کورت خایەن شێوازی باران بارین دەگۆڕێت بۆ بارانی بەلێزمە لە ناوچەکانی سنوری دهۆک- بەردەڕەش- هەولێر و کۆیە و بەشێک لە سنوری ڕاپەڕین و ئیدارەی سۆران و ئاکرێ ناوچە شاخاوییەکانی ڕۆژهەڵاتی دهۆک هاوکات تێکەڵەی بارینی بەفر و باران دەبێت لە ئیدارەی سۆران  وە لە ناچەکانی دیکەی هەرێم نمە باران و بارانی مام ناوەند دەبارێت , بەیانی ڕۆژی یەکە شەممە باران بارین لە سەر پارێزگای هەولێر و دهۆک زۆر لاواز دوبێت و تەنها لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی هەرێم (سلێمانی و هەڵەبجە ) وناچە شاخاوییەکان نمە باران دەبارێت .

وە لە کاتەکانی شەوی یەک شەممە لە سەر دوو شەممە  کاریگەری باران بارین سەرجەم ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە بە نمە باران و بارانی مام ناوەندی پچڕپچڕ وە لەدوای نێوەڕۆ وە دیسان کاریگەری لاواز دەبێت لە سەر هەردوو پارێزگای هەولێر و دهۆک بەڵام کاریگەرییەکەی لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵات (سلێمان و هەڵەبجە) و ناوچەشاخاوییەکان دەبێت.

پلەکانی گەرما (3-5) پلەی سیلیزی نزم دەبنەوە بە بەراورد بە پلەکانی گەرمی ئەمڕۆ.

خێرایی با (15-25) کم/ک دەبێت, ڕۆژی شەممە لە هەولێر چالاک دەبێت بۆ سەرووی 35کم/ک . 

وە لە سلێمانی خێرایی با چالاک دەبێت بۆ سەرووی 45 کم/ک ڕۆژی دووشەممە . 

لە ماوەی ئەم شەپۆلە بەفر لە سەرجەم ناوچە شاخاوییە سنورییەکان و هەندێک لەو ناوچانەی نزیکن لە ناوچە شاخاوییە سنورییەکان دەبارێت .

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا