سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، مەسروور بارزانی، پەیامێکی پرسە و سەرەخۆشیی ئاراستەی شێخ محەمەد بن ڕەشید ئەلمەکتوم، جێگری سەرۆکی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی کرد، بەهۆی کۆچی دوایی شێخ ئەحمەد بن ڕەشید ئەلمەکتومی برایەوە.
لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی "ئێکس"، مەسروور بارزانی هاوخەمی و پەژارەی قووڵی خۆی، حکوومەت و گەلی هەرێمی کوردستانی بۆ بنەماڵەی شێخ محەمەد و سەرجەم گەل و حکوومەتی ئیمارات دەربڕی. سەرۆکی حکوومەت لە خوالێخۆشبوو داوای ڕەحمەت و لێبوردەیی کرد و هیواخواز بوو خودای گەورە سەبووری و دڵنەوایی بە بنەماڵە و خۆشەویستانی ببەخشێت.
کورتە:
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا هاوخەمیی قووڵی خۆی بۆ کۆچی دوایی شێخ ئەحمەد بن ڕەشید ئەلمەکتوم ئاراستەی جێگری سەرۆکی ئیمارات و بنەماڵەکەی کرد.
#Kurdistanpress


وەڵام بدەوه