دابەشکردنی زەویی فەرمانبەران دەست پێدەکاتەوە و لە هەردوو سنووری سەرۆکایەتیی شارەوانیی هیران و شەقڵاوە فەرمانبەر و هێزە ئەمنییەکان و خانەنشینان زەوی وەردەگرن و بەرپرسێكی شارەوانیش وردەكارییەكەی ئاشكرا دەكات.
مەریوان حاکم هادی، بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەکانی هەولێر ڕاگەیاند: "لەم هەفتەیەدا لە سنووری سەرۆکایەتیی شارەوانی شەقڵاوە و هیران زەوی دابەش دەکرێت."
مەریوان حاکم هادی جەختی کردەوە: " لەم پڕۆسەیەدا سێ هەزار و 100 فەرمانبەر فەرمانبەری شارستانی و سەربازی و خانەنشینانیش سوودمەند دەبن و دەبنە خاوەنی زەوی خۆیان."
ئاشكراشی كرد، دابەشكردنی زەوییەكانیش لە دوو شوێن دەبێت: "ئەوانەی كارتی زانیارییان هیرانە لە شوێنێك وەردەگرن كە ناوی دەربەندە لە نێوانی شەقڵاوە و هیرانە، ئەوانەی شەقڵاوەش لە میراوە زەوی وەردەگرن كە لە نێو خەڵك بە كاوانیان ناسراوە."
مەریوان حاکم هادی دووپاتی كردەوە: " ئەو زەوییانەی دەدرێتە فەرمانبەران لە دوو باشترین شوێنی هیران و شەقڵاوەیە."
بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەکانی هەولێر، گوتیشی: "تاوەکوو ئێستا دوای بڕیارەکەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە سنووری ئێمه، بە هەزار پارچە زەوی دابەش کراوە و پڕۆسەکەش بەردەوام دەبێت."
KurdistanPress
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
ترەمپ سعوودیە فرۆشت
ئەمرۆ
NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان
هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە
دۆخی تاریک
ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا

وەڵام بدەوه